جەمال کۆچەر: نرخی نەوت لە یاسای بودجەدا بکرێتە 60 دۆلار، پارەکە تەنیا بەشی مووچە دەکات

27-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر نرخی نەوت لە یاسای بودجەدا گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و بکرێتە 60 دۆلار، ئەو کات بودجە تەنیا بەشی مووچە دەکات.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر دەستکاریی نرخی بەرمیلێک نەوت لە یاسای بودجەدا بکرێت، تەواوی نێوەرۆکی یاساکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
 
لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار دیاریکراوە.
 
ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکەی 65 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەر بەرمیلێک نەوتی عێراقیش نزیکەی 5 دۆلار کەمتر لەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەگەر لە یاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار کەم بکرێتەوە، ئەوا تەواوی پەیکەری یاسای بودجەی 2025 گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
 
جەمال کۆچەر گوتی، کارێکی لەو جۆرە وا دەکات بودجە لە نزیکەی 100 تریلیۆن دینار بمێنێتەوە، ئەوکات پارەکە تەنیا بەشی مووچەی مووچەخۆران دەکات کە نزیکەی 89 تریلیۆن دیناری پێویستە.
 
3ی حوزەیرانی 2024 پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی 2024ی پەسند کرد کە 211 تریلیۆن دینارە و پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ژمارەیە زیاتر لە 20 تریلیۆن دینار بوو.
 
تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق خشتەکانی بودجەی 2025ی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لووتکەی بازرگانانی عێراق و تورکیا لە هەولێر. وێنە: رووداو

خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە؛ "هەلێکی زێڕین" بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان و تورکیا

بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە نیو سەدە شەڕ، هەواڵی بوومەلەرزەئاسای ئەم رۆژانەیە؛ هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن ئیدی هەوری سپیی ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەی ململانێکاندا بکێشێت