هەژماری من: 550 هەزار کەس بە ئەلیکترۆنی مووچەکانیان وەردەگرن

27-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی پڕۆژەی 'هەژماری من،' ئەم مانگە ئەو مووچەخۆرانەی لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان وەردەگرن ژمارەیان گەیشتووەتە 550 هەزار مووچەخۆر، فەرمانبەر و خانەنشین.
 
ئەو مووچەخۆرانەی ئەمڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن مووچەی مانگی 8 وەربگرن بریتین لە مووچەخۆرانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، خانەنشینان، دەستەکانی ژینگە، مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانییەکان و وەبەریهێنان،، دەزگای کاروباری مین، دیوانی چاودێری دارایی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
 
بەگوێرەی تیمی "هەژماری من" بۆ رووداو، "دەبێت مووچەخۆران نامەی دڵنیاکەرەوە بۆ مۆبایلەکانیان بچێت، کە پارە خراوەتە سەر هەژمارەکەیان، پاشان بچن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە مووچە وەربگرن."
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
 
تاوەکو ئەمڕۆ لە پڕۆژەی "هەژماری من" نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام 550 هەزاریان مامەڵەکەیان تەواو کراوە و کارتەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی مووچە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە