ئیمارات لە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس کشایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیمارات بڕیاریدا لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بکشێتەوە و رایدەگەیێنێت، بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
ئیمارات ئەمڕۆ سێشەممە 28-04-2026 رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس لە 1ی ئایاری 2026ـەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، "ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوەیەکی ورد بە سیاسەتی بەرهەمهێنان و تواناکانی وڵاتەکە دراوە و لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و دیدگەی ئابووریی درێژخایەنی ئیمارات دەگونجێت."
 
ئیمارات ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئاڵۆزییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە کەنداوی عەرەبی و تەنگەی هورمز، کە کاریگەرییان لەسەر رەوتی دابینکردنی وزە هەبووە، دەیانەوێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر وەڵامی پێداویستییە بەپەلەکانی بازاڕ بدەنەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەقامگیریی سیستمی وزەی جیهان بەندە بە دابینکردنی نەوت بە نرخێکی گونجاو، بۆیە ئیمارات وەبەرهێنانی زۆری لەم بوارەدا کردووە.
 
ئیمارات لە ساڵی 1967ـەوە ئەندامی ئۆپێکە، "دوای کشانەوە، ئیمارات بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنان بە شێوەی قۆناخ و بەرپرسانە، بە جۆرێک کە لەگەڵ خواست و بارودۆخی بازاڕدا بگونجێت."
 
ئیمارات ستایشی هەوڵەکانی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسی کرد و رایگەیاند، وڵاتەکانیان قوربانیی زۆری بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سەرنج بخەنە سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پابەندییەکانیان بەرامبەر وەبەرهێنەران و کڕیارەکانیان.
 
دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە پابەندیی ئەوان بۆ سەقامگیریی بازاڕە جیهانییەکان ناگۆڕێت و بەردەوام دەبن لە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت، غازو وزە نوێبووەوەکاندا."
 
وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی تایبەتە بە نەوت، لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤەنزوێلا، عێراق، سعودیە و کوێت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا.
 
ئەندامەکانی ئۆپێک پێکهاتووە لە هەریەکە لە (سعودیە، قەتەر، ئێران، کوێت، عێراق، ئیمارات، جەزائیر، ئەنگۆلا، لیبیا. نەیجیریا، ئیکوادۆر و ڤەنزوێلا).
 
ئۆپێک پڵەس لە 23 ئەندام پێکدێت؛ 13یان ئەندامی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ـن و 10یەکەی دیکەیان لە دەرەوەی رێکخراوەکەن. هەریەک لە سعودیە و رووسیاش سەرکردە و بڕیاردەری دیفاکتۆی گرووپەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک تانکی سوپای ئیسرائیل لە سنووری لوبنان. وێنە: REUTERS/Florion Goga

راپۆرتێک: خەرجییە سەربازییەکانی جیهان بۆ 2.9 ترلیۆن دۆلار بەرزبوونەتەوە

راپۆرتێکی نوێ دەریدەخات، یازدە ساڵە لەسەر یەک، خەرجییە سەربازییەکانی جیهان لە زیادبووندان و لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە نزیکەی 2.9 تریلیۆن دۆلار. ناسەقامگیری و خۆپڕچەککردن بە هۆکاری بەرزبوونەوەی بودجەی بەرگری دادەنرێن