رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ، زیاتر لە 300 دۆلار دابەزی. ئابووریناسێک دەڵێ، جارێکی دیکە بەرز دەبێتەوە.
هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە هەرێمی کوردستان، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێک و 180 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە بۆرسەی جیهانیدا بە ملیۆنێک و 131 هەزار دینارە."
تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 5550 دۆلار. بەڵام ئەم ئێوارەیە نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی زیاتر لە 5% دابەزی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە 5109 دۆلار.
وریا مەلا یاسین، زێڕنگەر و ئابووریناس بە رووداوی گوت: "ئەم دابەزینە پەیوەندی بە هیچ رووداوێکی ئەمنی یان سیاسییەوە نییە، بەڵکو تەکنیکییە و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی نرخەکەی بەرز دەبێتەوە."
دابەزینەکە تەنیا زێڕی نەگرتووەتەوە، بەڵکو زیویش دابەزینێکی هاوشێوەی تۆمارکرد و نرخەکەی بۆ 109 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ