کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

دادگای ئەڵمانیا بڕیاری دا؛ پێویستە 13 هەزار یۆرۆ قەرەبوو بدرێتە هاونیشتمانییەک

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزەرێکی کورد لە ئەڵمانیا رێگەی یاسایی گەڕانەوە بۆ کوردستان و مەرجەکانی مافی مانەوە روون دەکاتەوە
دیاسپۆرا27-11-2026

پارێزەرێکی کورد لە ئەڵمانیا رێگەی یاسایی گەڕانەوە بۆ کوردستان و مەرجەکانی مافی مانەوە روون دەکاتەوە

چیرۆکی 40 هاونیشتمانیی کۆچبەر کە دوای 100 رۆژ مانەوە گەیشتنە ئیتاڵیا
دیاسپۆرا27-11-2026

چیرۆکی 40 هاونیشتمانیی کۆچبەر کە دوای 100 رۆژ مانەوە گەیشتنە ئیتاڵیا

خوێندکارانی کوردستانیی ئەڵمانیا کولتووری کوردستان لە زانکۆی دۆرتمۆند بە خەڵکی دەناسێنن
دیاسپۆرا27-11-2026

خوێندکارانی کوردستانیی ئەڵمانیا کولتووری کوردستان لە زانکۆی دۆرتمۆند بە خەڵکی دەناسێنن


رووداو دیجیتاڵ


درەنگانی شەوی 26ی 1ی 2026، تەنیا بەهۆی ئەوەی لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری شاری لایپزیگی ئەڵمانیا بە زمانی کوردی قسەی لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکرد، گەنجێکی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە ئامانجی هێرشێکی خوێناوی. دوای 10 مانگ، دادگای لایپزیگ بڕیارێکی قورستری لەوەی داواکاری گشتی داوای دەکرد، بەسەر هێرشبەرە عەرەبە سوورییەکەدا سەپاند.


ئەو بڕیارە دادوەرییە و کاردانەوەکانی، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (دیاسپۆرا)ی تۆڕی میدیایی رووداودا باسکرا. رۆژی سێشەممە 24ی 11ی 2026، ژووری هەشتەمی تاوانەکانی دادگای ویلایەتی لایپزیگ، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەحمەد ئەی، گەنجی تەمەن 21 ساڵی سووریدا سەپاند کە 2 ساڵە چووەتە ئەڵمانیا.


لە ترامەکەی لایپزیگ چی روویدا؟


رووداوەکە لەنێو ترامی هێڵی 16ی شاری لایپزیگ روویدا. کەمێک بەرلەوەی سواری ترامەکە بن، ئەحمەد ئەی و هاوڕێیەکی دیکەی گوێیان لە دیلان ئێم، گەنجە کوردەکەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بە کوردی لەگەڵ هاوڕێیەکیدا باسی رۆژئاوای کوردستانی دەکرد. دوای سەرکەوتنیان بۆ نێو ترامەکە، سوورییەکان سووکایەتییان بە کورد کرد و بەپێی بەڵگەکانی دادگا هاواریان کردووە: "ئێمە هەموو کورد و خەڵکی کۆبانێ دەکوژین."


سەرەڕای ئەوەی دیلان هەوڵی دا شوێنەکەی بگۆڕێ و لە شەڕ دووربکەوێتەوە، بەڵام هێرشکارەکان بە چەقۆ دوای کەوتن و لە وێستگەی (بایەریشەر بانهۆف) بە مشت و چەقۆ پەلاماریان داوە. کاتێک دیلان لە ترامەکە چووە دەرەوە، راویان نا تاوەکو ناچاربوو بگەڕێتەوە نێو ترامەکە. پێش گەیشتنی پۆلیس، پارە، کارتی بانکی و بەڵگەنامە کەسییەکانیشیان لێ سەند.


پەنجەی بڕایەوە و دادگاش سزاکەی قورستر کرد


بەهۆی هێرشەکەوە پەنجە گەورەی دەستی دیلان بڕدرایەوە و لە نەخۆشخانە بە نەشتەرگەری بۆی دوورایەوە، هەروەها هەردوو دەست و باڵی راستی بەسەختی برینداربوون، کە بووەهۆی کەمبوونەوەی جووڵەی دەستەکانی و سڕبوونی هەمیشەیی بەشێک لە پەنجەکانی. دیلان هێشتا لەژێر چارەسەری دەروونیدایە و دادگا بڕی 13 هەزار یۆرۆیشی وەک قەرەبووی ئازاری دەروونی و جەستەیی بۆ بڕیوەتەوە.


لە دۆسێکەدا، داواکاری گشتی داوای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی دەکرد و پارێزەری بەرگریش داوای 6 ساڵ و 6 مانگی دەکرد، بەڵام دادوەرەکان رووداوەکەیان بە "جۆرێک لە راونان"، هەوڵی کوشتن بە پاڵنەری رەگەزپەرستی، بریندارکردنی مەترسیدار و تاڵانکردنی تووند ناساند و سزای 10 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند.


پەیامی دادوەر و پێشوازیی کوردستانییانی ئەڵمانیا


رودیگەر هار، سەرۆکی دەستەی دادوەران لە دانیشتنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت دەوڵەتی یاسا چاوپۆشی لەو تاوانانە بکات و گوتی: "پێویستە ئەڵمانیا پەناگەیەکی ئارام بێت بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنەکانی دیکە هەڕەشەیان لەسەرە؛" هەروەها بە نیگەرانییەوە ئاماژەی بەوە دا کە جێگەی داخە دەوڵەت لەو ساتەدا نەیتوانیوە ئەو گەنجە بپارێزێ.


لە کاردانەوەی بڕیارەکەدا، جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا (کوردیشە گمایندە) بەگەرمی پێشوازی لە حوکمەکە کرد و بە "پەیامێکی روون و یەکلاییکەرەوە دژی رەگەزپەرستی و تووندوتیژیی دژە کورد" ناویبرد. جڤاکی کوردی رایگەیاند: "نابێت کورد لەبەر چەوساندنەوە و ستەم وڵاتی خۆیان جێبهێڵن و هەڵبێن، بۆئەوەی لێرە دووبارە ببنەوە قوربانیی رق و کینە و تووندوتیژی."


هەرچەندە پارێزەری بەرگریکاری تۆمەتبارەکە رایگەیاندووە تانە لە بڕیارەکە دەدات، بەڵام دیلان و پارێزەرەکەی خۆشحاڵن بەوەی دادگا دانی بە هەوڵی کوشتن و رەگەزپەرستیدا ناوە.


بابەتی پەیوەندیدار

پارێزەرێکی کورد لە ئەڵمانیا رێگەی یاسایی گەڕانەوە بۆ کوردستان و مەرجەکانی مافی مانەوە روون دەکاتەوە
دیاسپۆرا27-11-2026

پارێزەرێکی کورد لە ئەڵمانیا رێگەی یاسایی گەڕانەوە بۆ کوردستان و مەرجەکانی مافی مانەوە روون دەکاتەوە

چیرۆکی 40 هاونیشتمانیی کۆچبەر کە دوای 100 رۆژ مانەوە گەیشتنە ئیتاڵیا
دیاسپۆرا27-11-2026

چیرۆکی 40 هاونیشتمانیی کۆچبەر کە دوای 100 رۆژ مانەوە گەیشتنە ئیتاڵیا

خوێندکارانی کوردستانیی ئەڵمانیا کولتووری کوردستان لە زانکۆی دۆرتمۆند بە خەڵکی دەناسێنن
دیاسپۆرا27-11-2026

خوێندکارانی کوردستانیی ئەڵمانیا کولتووری کوردستان لە زانکۆی دۆرتمۆند بە خەڵکی دەناسێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە