رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی مایۆکلینیک، لە راپۆرتێکدا هۆشداری دەدەن لە هەڵبژاردنی پێڵاوی ناتەندروست و تەسک، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستیی و نائاسوودەیی بەردەوام.
د. گلێن شی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لە مایۆکلینیک رایگەیاند: لەپێکردنی پێڵاوی زۆر تەسک یاخود پاژنەبەرز دەبێتە هۆی ئازار و برینداربوونی جومگەکانی پێ.
ئەو پسپۆڕە ئەوەش باس دەکات کە پێڵاوی تەسک پەستانی زۆر دەخاتە سەر پەنجەکان و هۆکارێکیش دەبێت بۆ لەجێچوون.
زیانەکانی پێڵاوی ناتەندروست بەپێی مایۆکلینیک؛
- دروستبوونی ئێسکی زیادە و چەمانەوەی پەنجەکان.
- دروستبوونی کێشە لە ماسوولکەکانی بنی پێ و ئازاری پاژنە.
- هەوکردنی دەمارەکانی نێوان پەنجەکان.

.png&w=3840&q=75)
