رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی شەکرە رایدەگەیێنێت، وزەبەخشەکان ئێستا هۆکارێکی سەرەکین بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شەکرە.
د. تەها حوسێن، پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان بە رووداوی راگەیاند، کەمخەوی، قەڵەوی، گوشاری دەروونی و خواردن لە درەنگانی شەودا هۆکارن بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو.
د. تەها حوسێن گوتی، زۆربەی تووشبووانی شەکرە هی شەکرەی جۆری دوون و شێوازی ژیانی ناڕێک هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوە، بەڵام شەکرەی جۆری یەک هۆکارەکەی بۆماوەییە و لەگەڵ لەدایکبوونەوە کەسێک تووشی دەبێت بەتایبەت لە منداڵاندا باوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا؛ گرووپە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شەکرە هەمیشە پشکنینی پێشوەختە بکەن وەکو
- ئەوانەی لە ماڵباتەکانیان نەخۆشییەکە هەیە.
- ئەوانەی قەڵەو و کێشزیادن.
- ئەوانەی چەوریی و پەستانی خوێنیان بەرزە.
لە کۆتاییشدا ئاماژە بە جۆرێکی هاوژینی دا لەنێوان کەسانی تووشبووی نەخۆشییەکە و دەڵێت: پێکهێنانی ژیانی هاوژینی هۆکار نییە بۆ تووشبوون بە شەکرە، بەڵام جۆرێکی دەگمەنی شەکرە هەیە کە لەڕێگەی پەیوەندیی هاوژینی دەگوازرێتەوە و هیچ بەربڵاو نییە.


