رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە پەیمانگەی دانافەربەر بۆ شێرپەنجە لە ئەمریکا کە بۆماوەی 18 مانگ بەدواداچوون بۆ نەخۆشەکان کراوە دەریخستووە، گرێ شێرپەنجەییەکان لە 60.7% ـی حاڵەتەکاندا بچووکبوونەتەوە، لەنێویاندا 8.2%ـی کە تێیاندا بە تەواوی گرێکان دیار نەماون.
بە گشتی، تێکەڵەکە گەشەی گرێیەکانی لە 90.2%ـی بەشداربوواندا راگرتووە، تێکەڵکردنی حەبێکی رۆژانە بەناوی Daraxonrasib لەگەڵ چارەسەری کیمیایی ستاندارد، گرێ شێرپەنجەییەکانی بچووک کردەوە و گەشەی شێرپەنجەکەی لە 90.2%ـی ئەو نەخۆشانەدا راگرت کە شێرپەنجەی پەنکریاسی پێشکەوتووی چارەسەرنەکراویان هەبوو
زیاتر لە 90%ـی شێرپەنجەکانی پەنکریاس بەهۆی جینێکی تێکچوو بەناوی RASـەوە دروست دەبن، کە رێگە بە گرێ شێرپەنجەییەکان دەدات بەردەوام بن لە گەشەکردن. دەرمانی Daraxonrasib بۆ ئەوە دروستکراوە کە ئەو هێما شێرپەنجەییە کەم بکاتەوە بەپێی داتاکانی پەیمانگەی نیشتمانیی شێرپەنجە، تەنیا نزیکەی 3%ـی تووشبووانی شێرپەنجەی پەنکریاس تەنیا پێنج ساڵ دوای دەستنیشانکردنیان دەژین.



