رووداو دیجیتاڵ
بە مەبەستی رێگریکرن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەڵامەت، بڕیاردرا سبەی شەممە خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای سنە بەشێوەی ئۆنلاین بێت.
ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026، بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگای سنە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگاکە و راگەیاندنی جێگری پەیوەندییە گشتییەکان، پرۆتۆکۆڵ و کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی پارێزگار، سبەی شەممە 28-11-2026 خوێندن لە سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
پێشتریش لە 22ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی خێرای هەڵامەت لەنێو قوتابیان، بڕیاری داخستنی چەند قوتابخانەی لە سنووری دیواندەرەی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرکردبوو.



