کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

تەندروستی

تەندروستیی هەرێمی کوردستان: هەوکردنی پەردەی مێشک لەژێر کۆنترۆڵدایە و پێویست بە راگرتنی خوێندن ناکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە دۆخی هەوکردنی پەردەی مێشک بە تەواوی لەژێر چاودێریدایە و هیچ ئاماژەیەک بۆ تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە نییە، جەختیش دەکاتەوە کە پێویست بە دڵەڕاوکێ و راگرتنی پرۆسەی خوێندن ناکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێکی هەوکردنی پەردەی مێشک (التهاب السحايا) لە چەند پارێزگایەکی عێراق بڵاوکردەوە.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: «هەوکردنی پەردەی مێشک نەخۆشییەکی گواستراوەیە و بریتییە لە هەوکردنی پەردەکانی مێشک و دڕکەپەتک، نیشانەی گشتی و تایبەتی هەیە، بە پشکنینی تایبەت پشتڕاست دەکرێتەوە و چارەسەرەکانیشی بەردەستن».


وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دۆخەکە لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی لەژێر چاودێری و بەدواداچووندایە و دەڵێت: «ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن تاکە حاڵەتن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوون؛ بەپێی پێوەرەکانی پەتازانی هیچ ئاماژەیەک بۆ تەشەنەسەندن یان زیادبوونی نائاسایی نییە».


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە چاودێریکردنی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.


لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا پێویست بە هیچ رێکارێکی پێشوەختە بۆ راگرتنی کاروبارەکان و پرۆسەی خوێندن ناکات، هەموو ئامادەکارییەکیش بۆ پشکنین و چارەسەرکردن کراوە و لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نوێدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە