کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

شکار رێبوار

شکار رێبوار

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

رووداو - تەندروستی


لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن.


ئەمڕۆ پارێزگاری دیالە لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی و بەڕێوەبەری پەروەردەی دیالە کۆبووەوە و تاوتوێی ئەو دۆخەیان کرد کە ئێستا لە عێراق بڵاو بووەتەوە ئەویش نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکە.


لە ماوەی دوو مانگدا لەو پارێزگایە 75 قوتابی ئەگەریان هەبووە تووشی نەخۆشییەکە بن و 11ـیان بەتەواوی یەکلایی بووەتەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بوون.


لەبارەی داخستنی قوتابخانەکان، ئەو پارێزگایە هیچ بڕیارێکی نەداوە و تەنیا رێنوێنی بە مامۆستایان و قوتابییان دەدرێت کە پاکوخاوێنی بپارێزرێت و منداڵی تووشبوو جیا بکرێتەوە.


هەوکردنی پەردەی مێشک چییە و نیشانەکانی چین؟


هەوکردنی پەردەی مێشک (Meningitis) بریتییە لە هەوکردنی ئەو پەردە پارێزەرانەی کە دەوری مێشک و دڕکەپەتکیان داوە، ئەم نەخۆشییە دەکرێت بەهۆی ڤایرۆس، بەکتریا یان کەڕووەوە رووبدات و زۆرجار منداڵان و قوتابیان زیاتر رووبەڕووی مەترسییەکانی دەبنەوە.


نیشانەکانی نەخۆشییەکە:


- بەرزبوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمیی جەستە (تا)

- سەرئێشەیەکی تووند و بەردەوام

- رەقبوونی مل و ئەستەمی لە جووڵاندنیدا

- دڵتێکچوون و رشانەوە

- هەستیاریی زۆر بەرامبەر رووناکی

- بێهێزیی زۆر، خەواڵوویی نائاسایی و تێکچوونی هۆش

- دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان مۆر لەسەر پێست لە هەندێک حاڵەتدا


چۆن تووشی نەخۆشییەکە دەبیت؟


- بەرکەوتن بە کەسانی تووشبوو.

- ماچکردن، بەرکەوتن بە کۆکە و پژمەی کەسانی تووشبوو.

- نێرگەلە و ڤەیپکێشان.

- نەشووشتنی دەستەکان.

- نەشووشتنەوەی سەوزە و میوەکان بە باشی.

- مانەوە لە شوێنی قەرەباڵخ بە بێ هەواگۆڕکێ.

- کاریگەریی لاوەکیی هەندێک دەرمان (دەگمەنە).

- لاوازبوونی بەرگریی جەستە بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تێکچوونی بەرگریی جەستە.


رێگەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە


* ڤاکسینی دژ بە هۆکارە باوەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک

* شووشتنی بەردەوامی دەستەکان.

* دوورکەوتنەوە لە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ کەسانی تووشبوو.

* چارەسەری زوو لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا.


پزیشک رێنوێنی دەدات لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا، بەتایبەتی بەرزیی پلەی گەرمی و رەقبوونی مل، دەستبەجێ نەخۆش بگەیێندرێتە لای پزیشک بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


ئامارەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک بەپێی تەندروستیی عێراق


لە ساڵی 2024دا سێ هەزار و 949 تووشبوو.

لە ساڵی 2025دا چوار هەزار و 129 تووشبوو.

لە سەرەتای ساڵی 2026 تاوەکو ئێستا چوار هەزار و 358 تووشبوو کە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و پارێزگای واست 371 تووشبووی تێدا تۆمار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە