کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

رووداو - تەندروستی


هەوکردنی پەردەی مێشک نەخۆشییەکی کوشندە و مەترسیدارە کە زۆرجار لێکەوتەی تەندروستیی درێژخایەنی هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026 د. دڵزار ئەدهەم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لەنێو بووڵتەنی تەندروستی گوتی: هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریا روودەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەبۆتە دیاردەیەک کە بڵاوبێتەوە.


د. دڵزار ئەدهەم، دەڵێت "منداڵانی خوار تەمەن 6 مانگ، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بەدخۆراکن، یان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی پەردەی مێشک هەیە".


د. دڵزار ئەدهەم رێنوێنی دەداتە دایک و باوکان کە منداڵەکانیان بکوتن بۆ ئەوەی بە دووربن لە هەر نەخۆشییەک کە تووشی هەوکردنیان دەکات و دەیانپارێزێت لە هەوکردنی پەردەی مێشک.


هەوکردنی پەردەی مێشک، بریتییە لە هەوکردنی ئەو پەردە پارێزەرانەی کە دەوری مێشک و دڕکەپەتکیان داوە، ئەم نەخۆشییە زۆرجار منداڵان و قوتابیان زیاتر رووبەڕووی مەترسییەکانی دەبنەوە.


نیشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا:

- کەمخۆری

- رشانەوە

- تووڕەیی یان گریانی نائاسایی

- کەمبوونەوەی وزە یان زەحمەتی لە خەبەربوونەوە

- رەقبوون یان شلبوونی جەستە

- دەرپەڕینی ئێسکی نەرمی سەر


بۆ پێشگیریکردن لە هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان:

- وەرگرتنی ڤاکسین

- پاراستنی پاکوخاوێنی

- دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو

- بەهێزکردنی سیستمی بەرگری


رێگەکانی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک:

- کۆکە و پژمین

- ماچکردن

- مانەوە لە شوێنی قەرەباڵخدا

بابەتی پەیوەندیدار

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت
تەندروستی29-11-2026

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە