کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

هەندێک جۆری قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاردەهێندرێت

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

رووداو - تەندروستی


توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریخستووە کە سیلۆسیبین، مادەیەکی سرووشتییە و لە هەندێک جۆری قارچکدا هەیە، دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی، بەتایبەتی ئانهیدۆنیا.


ئانهیدۆنیا، بریتییە لە کەمبوونەوەی چێژوەرگرتن لەو چالاکییانەی کە پێشتر بۆ کەسەکە چێژبەخش بوون و لە نزیکەی 70٪ـی تووشبووانی خەمۆکیی سەختدا دەردەکەوێت و زۆرجار بەرگریی بەرامبەر چارەسەرە باوەکان هەیە.


لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری (Journal of Affective Disorders) بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵێک کەسی تووشبووی خەمۆکیی بەشدارییان کرد، بەشداربووان کران بە دوو گرووپەوە، گرووپێک بڕی 1 ملیگرام و گرووپی دووەم 25 ملیگرام سیلۆسیبینیان لەگەڵ پاڵپشتیی دەروونی وەرگرت.


توێژەرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆیان دەرکەوت کە دوای 8 هەفتە، ئەو کەسانەی بڕی 25 ملیگرامیان وەرگرتبوو، باشبوونێکی بەرچاویان لە ئانهیدۆنیادا بەخۆوە بینی.


د. ئەلێکس دیمیتریۆ، پسپۆڕی پزیشکیی دەروونی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، "ئەنجامەکان هاندەرن و لەگەڵ توێژینەوەکانی دیکەی سیلۆسیبیندا دەگونجێن". پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاڵپشتیی دەروونی بەشێکی دانەبڕاوی چارەسەرەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە
تەندروستی29-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان: منداڵ ئەگەر ڤاکسین نەکرێت زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە هاوکردنی پەردەی مێشک هەیە

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن
تەندروستی29-11-2026

لە پارێزگای دیالە گومان دەکرێت 75 قوتابی تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووبن

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە
تەندروستی29-11-2026

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی: لە هەرێمی کوردستان هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاونەبووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە