رووداو-تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی هیڤی بۆ منداڵان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 70 حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراون و جەخت دەکاتەوە کە ئێستا هیچ تووشبوویەکی ئەو نەخۆشییە لە نەخۆشخانەکەیان نییە.
د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی هیڤی منداڵان، دەڵێت "لەسەرەتای ساڵەوە نزیکەی 70 نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمار کراون، کە تووشبووی ڤایرۆسی و بەکتریاییمان هەبووە".
د. نزار بەکر دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و گوتی: ئێستا هیچ نەخۆشێکی هەوکردنی پەردەی مێشکمان لە نەخۆشخانە نییە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی بۆ منداڵان داوا لە دایکان و باوکان دەکات پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن و دەڵێت، "ڤاکسین بۆ منداڵەکانتان بکەن و پاکوخاوێنیی منداڵەکانتان رابگرن."



