رووداو – تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریخستووە، هەوکردنی پەردەی مێشک نەخۆشییەکی کوشندە و مەترسیدارە کە زۆرجار لێکەوتەی تەندروستیی درێژخایەنی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026 د. بينا هەڵکۆ، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەوکردنی پەردەی مێشک ئەگەر بەهۆی بەکتریاوە بێت هەندێک جۆری مەترسیدارە و پێویست بە خەواندنی کەسەکە دەکات لە نەخۆشخانە.
د. بينا هەڵکۆ، دەڵێت "هەوکردنی پەردەی مێشک لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەوەکە وەک پارێزگەکانی عێراق نییە".
بەگوتەی د. بينا هەڵکۆ، ئەو نەخۆشانەی کە بەهۆی بەکتریاوە تووشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەبن مەترسی زیاتریان لەسەرە.


