رووداو دیجیتاڵ
فەرمانبەرێک لە عێراق 400 ملیۆن دینار لەو پارەیە دەبات کە لەو کەسانە وەرگیراوەتەوە بە نایاسایی بە ناوی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەریانگرتووە و لێیان وەرگیراوەتەوە.
رۆژی دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو دۆسیەیەی بڵاوکردەوە.
ئەو فەرمانبەرە لە فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای میسان بووە و ئەو 400 ملیۆن دینارەی لەو پارەیە بردووە کە وەک هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ پیاوان بە نایاسایی درابوو و گەڕێنرابووەوە.
دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، ئەو پارەیەی بە نایاسایی وەرگیرابوو، لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) گەڕێنراوەتەوە و فەرمانبەرەکەی میسان ئەو بڕە پارەیەی لەو رێگەیەوە بردووە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی، دەرکەوتووە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو پارەیەی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە رادەست کراوە لەگەڵ ئەو پسووڵانەی بۆ وەرگرتنەوەی پارەکە کە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە پارەکەیان گەڕاندووەتەوە.
ئەو فەرمانبەرە بەگوێرەی مادەی 316ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیرکراوە کە تایبەتە بە بردنی پارەی دامەزراوەی فەرمی و سزاکەی بەندکردنە کە لە 10 ساڵ تێپەڕ نەکات.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)