رووداو دیجیتاڵ
هەڵکەوت عەزیزی هاوکارمان لە رێگەی بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و بریندارە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 08-06-2026، هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا، لەگەڵ تیمەکەی لە رێگەی چوون بۆ بەسرە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە. تیمەکەمان بۆ کارێکی رۆژنامەڤانی بەڕێگەوەبوون.
لە رێگەی نێوان بەغدا-بەسرە، بارهەڵگرێک پێچی کردووەتەوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلی تیمی رووداو دا کێشاوە، بۆیە رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە هەڵکەوت عەزیز بریندار بووە.
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد لەگەڵ تیمەکەدا بووە. دەڵێت، بارهەڵگرێک لەبەردەم ئۆتۆمبێلی ئەوان پێچی کردووەتەوە.
پەیامنێرمان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری وەردەگرێت.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)