کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

عەلی زەیدی: لە جەنگێکی سەختداین دژی گەندەڵی و مادە هۆشبەرەکان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن
عێراق27-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت
عێراق27-11-2026

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق "جەنگێکی نیشتمانی" دژی مادە هۆشبەرەکان دەستپێکردووە و "بووەتە پێشەنگی وڵاتانی ناوچەکە" لە رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە هۆشبەر. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمە جەنگی پاراستنی نەوەکانی داهاتووە."

ئەمڕۆ هەینی 28ی ئابی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کرد و رایگەیاند، "عێراق لەنێو جەنگێکی سەختدایە دژی گەندەڵی و مادە هۆشبەرەکان. هیچ سڵکردنەوە و پاشەکشەیەک لەم جەنگەدا نییە، چونکە ئەمە جەنگی شکۆ و پاراستنی داهاتووی عێراق و نەوەکانمانە."

زەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، داتاکان دەریدەخەن عێراق پێشکەوتنی گەورەی لەم جەنگەدا بەدەستهێناوە و ئێستا لەسەر ئاستی ناوچەکە بووەتە "وڵاتێکی پێشەنگ" لە رێگریکردن لەوەی خاکەکەی وەک رێڕەوێک بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان بەکاربهێندرێ. گوتیشی، "ئامانجی کۆتاییمان گەیشتنە بە عێراقێکی تەواو پاک و بێ مادەی هۆشبەر."

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی فەرمانی کردووە بە "گرنگیدانی زیاتر بە چارەسەرکردنی ئالوودەبووان و رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگە،" هەروەها دابینکردنی هەموو پێداویستییە تەکنیکی و داراییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکان؛ لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ چاودێریکردنی دۆسیەکە و مانگانە راپۆرتی ورد لەبارەی دەستبەسەرداگرتن و لەنێوبردنی مادە هۆشبەرەکان پێشکێش بکەن.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا سێ هەزار و 553 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکراون و تۆنێک و 977 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش لەنێوبراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن
عێراق27-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت
عێراق27-11-2026

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە