کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

عێراق

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت
عێراق27-11-2026

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا


رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێناسی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان بە رێژەی 5% جێبەجێ دەکرێ و حکومەت کار دەکات بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ 1550 دینار؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بە 12.7% دیاریکراوە.


حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی رێنمایی دەرکردووە بە یەکخستنی پێناسەی گومرگی بە رێژەی 5% لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان، کە لە یەکی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."


حەیدەر عەبوودی گوتی، پێشتر پێناسەی گومرگی بەپێی جۆری کاڵا هاوردەکراوەکان جیاواز بوو، بڕیاری یەکخستنەکەش بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری، کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان، رێگری لەوانەی یاری بە نرخ دەکەن تاوەکو نرخی ئەو کاڵا و پێداویستییانە گران نەکەن کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە و داخستنی دەروازەکانی خۆدزینەوە لە گومرگ دەرکراوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆکوەزیران راستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەم چارەسەرانە و بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنانە دەکات کە هەوڵی سوودوەرگرتن لە گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار دەدەن.


سەبارەت بە دۆسیەی دراو و بازاڕ، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، هاوکات لەگەڵ ئەو بڕیارەدا بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە پشکی گەشتیاران لە دۆلار لە شەش جارەوە بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد بکات، بە بڕی سێ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتێک، کە ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازاڕ و هاوردەکردن و رێگری لە هەڵاوسانی نرخ دەبێت.


عەبوودی گوتی: "پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ بانکی ناوەندی دەریخستووە کە ئاماژەکانی نرخی دۆلار بەتایبەتی لە بازاڕدا دەستیان بە دابەزین کردووە؛" ئاماژەی بەوەشکرد: "حکومەت بەردەوامە لە رێکارەکانی چاودێری و بەدواداچوون تاوەکو گەیشتن بە دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ 1550 دینار بەرامبەر هەر دۆلارێک."


حەیدەر عەبوودی باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و گوتی، ئەو دانیشتنەی دیالۆگی نیشتمانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستپێشخەری بۆ کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا تاوتوێ دەکرێن.


حەیدەر عەبوودی گوتی: "بە رۆحێکی نیشتمانییەوە کە پشت بە دەستوور دەبەستێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عێراقییەکان دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە، دەڕوانینە دیالۆگی چاوەڕوانکراوی رۆژی یەکی کانوونی یەکەم."


گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: "رێزگرتن لە دۆخی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەژێر چەتری سیستمی فیدراڵیدا پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە. کورد بەشێکی رەسەنن لە پێکهاتەی نیشتمانیی عێراق و هەموو عێراقییەکانیش لە ماف و ئەرکەکاندا یەکسانن."


لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانیش گوتی: "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە رێژەی 12.7% جێگیرکراوە، خاڵە ناکۆکەکانیش لەو داهاتە نەوتی و نانەوتییانەدا خۆی دەبینێتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم رادەستی گەنجینەی دەوڵەتی بکات."


عەبوودی گوتی: "دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە دەبێت و پشت بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەبەستێت، بە جۆرێک مافی هەموو عێراقییەکان لە کوردستانەوە تاوەکو بەسرە مسۆگەر بکات."


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت
عێراق27-11-2026

بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران سوودمەندی هەنگاوەکانی زەیدی دەبێت

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە