کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حکومەتی عێراق

لۆگۆی حکومەتی عێراق

عێراق

حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردی فەیلی پێکدەهێنێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت
عێراق19-11-2026

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

رووداو دیجیتاڵ

دوای بەدواداچوونەکانی رووداو، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێنماییەکدا داوا لە سەرجەم وەزارەت، پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکات، کارئاسانی بۆ کارەکانی لیژنەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی بەڵێنەکانی حکومەت بەرامبەر کوردی فەیلی بکەن، کە بە فەرمانێکی دیوانی و بە سەرۆکایەتیی وەزیری داد پێکهێندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرمانگەی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەکان رایگەیاند، بەگوێرەی فەرمانی دیوانیی ژمارە (80ـی ساڵی 2026)، بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەکە دراوە؛ ئەمەش لە چوارچێوەی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق و بەیاننامە فەرمییەکەی تایبەت بە "سڕینەوەی شوێنەوارە خراپەکانی سەر کوردانی فەیلی" کە پێشتر لە بڕیاری ژمارە (426ـی ساڵی 2010)ـی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتبوو.

فەرمانە نوێیەکە فەرمانی پێشووی ژمارە (33ـی ساڵی 2019) هەڵدەوەشێنێتەوە.

 لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری داد دەبێت و ئەندامێتیی نوێنەرانی ئەم لایەنانە لەخۆدەگرێت:

- وەزارەتی دەرەوە

- وەزارەتی ناوخۆ

- وەزارەتی دارایی

- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران

- دەستەی داواکانی موڵکداری

- ئەندامێکی بەدواداچوون، بڕیاردەرێکی سەرپەرشتیار و هاوئاهەنگیکاری جێبەجێکار لە ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

لەبارەی ئەرکەکانی لیژنەکەوە روونکراوەتەوە کە بەرپرس دەبێت لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و رێنماییە حکومییە پەیوەندیدارەکان، داڕشتنی پلان و بەرنامەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردی فەیلی، هەروەها پێشنیازکردنی تەرخانکردنی بودجەی پێویست و هەموار یان دەرکردنی یاساکان.

هاوکات، رێکخستنی چالاکیی تایبەت بە یادکردنەوەی مەزڵوومییەتی کوردانی فەیلی و خستنەڕووی دەستکەوتەکانی حکومەت لەم دۆسیەیەدا، بەشێکی دیکە دەبێت لە ئەرکی لیژنەکە.

هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، دەسەڵات دراوەتە لیژنەکە کە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی، سوود لە توانای دامودەزگا حکومی، نیشتمانی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت و میواندارییان بکات لە کۆبوونەوەکانیدا.

رووداو لە چەندین بەرنامەدا دۆزی کوردی ئێزدی ورووژاندووە؛ دوایین بەرنامە لەبارەی دۆخی کوردی ئێزدی رۆژی شەممە، 8ی ئەم مانگە بوو کە لەلایەن موشتاق رەمەزانەوە پێشکێشکرا و میوانداری ئەمینداری گشتیی بەرەی فەیلی کرد.

لە بەرنامەکەدا ماهر رەشید فەیلی، ئەمینداری گشتیی بەرەی فەیلی رایگەیاند: "گەورەترین ئاڵنگاری لەبەردەم کوردی فەیلی، بەردەوامیی بوونی بیری بەعسە لە هەندێک فەرمانگە کە تێیدا هەندێکجار بە چاوێکی گوماناوییەوە و وەک ئێرانی مامەڵە لەگەڵ کوردی فەیلی دەکرێ".رەخنەی لەوە گرت کە هەندێک لە مامەڵەی قەرەبووکردنەوە لە 3 بۆ 4 ساڵ دەخایەنێت.

ئەمینداری گشتیی بەرەی فەیلی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەعسەوە لە ساڵی 2003، نزیکەی 71 هەزار مامەڵەی قەرەبووکردنەوەی زیندانییان، شەهیدان و موڵک و ماڵی کوردی فەیلی رایی کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت
عێراق19-11-2026

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە