رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی عەلی زەیدی فەرمانی کۆنترۆڵکردنی جورف سەخری دەرکرد کە ئێستا لە دەستی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا دایە، حەشدی شەعبی دەڵێت، سبەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات.
حەشدی شەعبی دەڵێت: "بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەڕێز عەلی زەیدی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی، سەرلەبەیانیی سبەی هەینی، دەست دەکات بە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەو یەکە سەربازییانەی کە لە شاری نەسڕن، بەپێی رێکارە سەربازییە پەسەندکراوەکان."



