کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

عێراق

ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت
عێراق19-11-2026

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

 

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت؛ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان بەربەستە داراییەکانی بەردەم پرۆسەکە تاوتوێ دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆبوونەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوو کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێت، هاوکات لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستە داراییانەی لەبەردەم کۆمیسیۆندان، تاوەکو بودجەی پێویستی بۆ دابین بکرێت."

بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، چوار ساڵ جارێک  ئەو دوو هەڵبژاردنە دەکرێن.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە کاتی هەڵبژاردنەکە بە رووداوی راگەیاند: "بەگوێرەی یاسا، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان چوار ساڵ جارێک دەکرێت، بەو پێیەش وادەی یاسایی لە ساڵی 2027 تەواو دەبێت و پرۆسەکە دەکرێت، بەڵام دیاریکردنی رۆژی دەنگدان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدایە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن."

دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 لە کەرکووک و 14 پارێزگای دیکە بەڕێوەچوو، کە 10 ساڵ بوو هەڵبژاردنەکە نەکرابوو.


بابەتی پەیوەندیدار

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات
عێراق19-11-2026

لە جورف سەخر حەشدی شەعبی جێگۆڕکێ بە هێزەکانی دەکات

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت
عێراق19-11-2026

زەیدی بۆ فەرماندەکان: جێگیرکردنی هێزە نوێیەکان لە جورف سەخر بێ گرژی بێت

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە