کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی- سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی- سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

زەیدی لە پەرلەمانی عێراق: چەند رۆژی داهاتوو بڕێکی زۆر دۆلار دەگات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە
عێراق23-11-2026

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبەردەم پەرلەماندا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕێکی زۆری دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی هەر دۆلارێک بۆ 1520 دینار بۆ هاووڵاتییان.


رۆژی پێنجشەممە (8ی تشرینی یەکەمی 2026)، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان و لەلایەن هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا. مەبەست لە سەردانەکە روونکردنەوەی هۆکارەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بوو بۆ 1500 دینار وەک نرخی بنەڕەتی و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

عەلی زەیدی رایگەیاند: "لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، بڕێکی باشی دۆلار دەگات و دەست دەکەین بە خستنەبازاڕی."

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 6ی تشرینی یەکەم دەرچووە، نرخەکان بەم شێوەیە دەبن:
- رێژەی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار.
- رێژەی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار.
- رێژەی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بەپێی مادەی 56ی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، گۆڕینی نرخی دراو تەنیا لە دەسەڵاتی بانکەکەدایە، بەڵام ئەمجارە ئەنجوومەنی وەزیران راستەوخۆ بڕیارەکەی داوە.

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو: "کە رۆژی 30ی ئەیلوولی2026، هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان، گوژمەیەکی دیکەی دۆلاری کاش گەیشتووەتە عێراق".

ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە واشنتن ساڵانە بڕی 13 ملیار دۆلاری نەختینە رەوانەی بەغدا دەکاتەوە.

سیستمی دارایی عێراق لە دوای ساڵی 2003وە بە جۆرێک داڕێژراوە کە داهاتی نەوتی وڵات لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرک دادەنرێت. 

حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان و پاراستنی بەهای دینار، پشت بەو دۆلارە دەبەستێت کە لە ئەمریکاوە بۆی دەگەڕێندرێتەوە. 

بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە
عێراق23-11-2026

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە