رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ 72 کاژێر دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە جووڵەی فڕۆکەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رۆژی شەممە، 14ـی تشرینی دووەمی2026 لە روونکردنەوەیەکدا گوتی: "ئەو ڤیدیۆیەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە و باس لە داخستنی ئاسمانی وڵات دەکات، کۆنە و دەستکاری کراوە".
سەعد مەعن گوتیشی: "هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان نییە و ئاسمانی عێراق بە تەواوی کراوەیە."
سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی عەلی زەیدی داوا لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن و نەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و هەواڵی نادروست.


