رووداو دیجیتاڵ
کەمتر لە 24 کاژێر ماوە بۆ ئەو وادەیەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی داوە بۆ چۆڵکردنی جورف نەسر. چاوەکان لەسەر هەڵوێستی ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە نزیکەی 12 ساڵە ئەم ناوچەیەیان کۆنترۆڵکردووە. حکومەتی عێراق سوورە لە کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، راسپاردەی تایبەت بە ئەرکدارکردنی بارەگای کۆنترۆڵ لە جورف نەسر دەردەکات.
راسپاردەی عەلی زەیدی بۆ کۆنترۆڵکردنی جورف نەسر
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک راسپاردەی عەلی زەیدی بڵاوکردەوە و دەڵێ: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاکێجێک راسپاردەی گرنگی تایبەت بە کارکردنی بارەگای کۆنترۆڵ لە ناحیەی جورف نەسر (سەخر) دەرکرد، ئەمەش لە میانەی پێشوازیکردنی لە فەرماندەی بارەگاکە و جێگرەکەی، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان."
راسپاردەکان "پەلەکردن لە کردنەوەی سەرجەم رێگا داخراوەکانی ناحیەی جورف نەسر لەخۆگرت لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە شکۆی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەسەپێنن، بەپێی دەستوور و یاسا."
هەروەها جەخت لەسەر کارکردنی حکومەت دەکاتەوە "بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان لە هەر ناوچەیەکی وڵاتدا و رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی زیادەڕۆیی و دەستدرێژیکردنە سەر مافە گشتی و تایبەتەکان. ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە ئەمنییەکانمان وەک یەک جەستە وان و بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە کارەکانیان تەواوکەری یەکدین."
کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ فەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناحیەی جورف سەخر دەرچووە و سبەی هەینی کاژێر شەشی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "ئەمڕۆ فەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی جورف سەخر دەرچوو و کاژێر شەشی بەیانیی هەینی فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت." گوتیشی: "فەرمانەکە دەرچووە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە؛ هیوادارین بەریەککەوتن لە جورف سەخر روونەدات."
سەبارەت بە رۆڵی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، سەعد مەعن روونیکردەوە کە هەموو هێزەکان بەشێکن لە سیستەمی بەرگریی عێراق و گوتی: "پێویستمان بە خزمەتی حەشدی شەعبی و هەموو یەکە سەربازییەکان هەیە؛ حەشدی شەعبی و یەکە سەربازییەکان هەریەکە لە شوێنێکدا ئەرکدار دەکرێن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق تیشکی خستە سەر پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "هاوئاهەنگی لەگەڵ هەولێر و سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان هەیە، هەر جووڵەیەکیش بۆ هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە دەبێت."
لە کۆتاییشدا سەعد مەعن دڵنیایی دا لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و جەختی کردەوە: "فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت و هیچ گرفتێک روونادات."
ئەمینداری کەتایبی حیزبوڵڵا: دەرفەت بە دووژمنەکان نادەین
ئەبو حوسێن حەمیداوی، سکرتێری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کێشەکانیان لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵات (عەلی زەیدی) لە رێگەی کەناڵی تایبەتەوە چارەسەر دەکەن بۆ ئەوەی "دەرفەت بۆ دووژمن نەڕەخسێت".
سکرتێری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بە تایبەتی ئاماژەی بە "هەڵوێستی هۆزە رەسەنە عەرەبەکانی عێراق" کرد و هەڵوێستی ئێستایانی بە هەڵوێستی باپیرانیان لە شۆڕشی 1920دا چوواند. هەروەها سوپاسی پیاوانی ئایینی، سەرکردە و شرۆڤەکاران، چالاکڤانان و ئەو کەناڵە راگەیاندنانەی کرد کە پاڵپشتیی "مقاوەمە" دەکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا کە گوتەبێژی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لەناو جورف سەخر خوێندییەوە، ستایشی رۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیشی کرد کە "هەڵوێستێکی برایانە و بەرپرسیارانەیان تۆمارکرد و رەتیانکردەوە هیچ پێکدادانێک رووبدات کە خزمەت بە دووژمنان بکات".
داوای لە میدیاکاران کرد "تیری راستی ئاراستەی دووژمنە سەرەکییەکانی ئوممەت بکەن و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ستەمکاری و قەوارەی زایۆنی."
هەروەها گوتاریان تەرخان بکەن بۆ بەرگریکردن لە بەرەی هەق کە "بریتییە لە کۆماری ئیسلامیی پیرۆز، بەتایبەتی زایۆنی و ئەمریکیی دووژمن و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر (ئێران) دەستپێکردەوە لە ئەگەری شەڕێکدا کە رەنگە لەوانەی پێشووتر دڕندانەتر و سەختتر بێت."
کێشەکانمان لەگەڵ دەسەڵات بە کەناڵی تایبەت چارەسەر دەکرێن
سەبارەت بە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەمیداوی گوتی: "لە هەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە کێشەکانی ئێستا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵات لە رێگەی کەناڵی تایبەتەوە چارەسەر دەکرێن، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ دووژمنە هەمیشەییەکان نەڕەخسێت."
ئەبو حوسێن حەمیداوی، رووی لە چەکدارەکانی کرد و پێی گوتن: "بگەڕێنەوە سەر کارە ئاساییەکانتان و گرنگی بە پەرەپێدانی تواناکانتان و نوێکردنەوەی ئیمکانیاتتان و بەردەوامبوون لە مەشق و راهێنان بدەن".
موجاهیدان شمشێری خودان
پەیامێکی ئاراستەی چەکدارانی حیزبوڵڵا کرد و گوتی: "بۆ برایانی موجاهید لە پێناوی خودا، کە ئەرکی هەموو ئوممەت بەجێدەهێنن، ئێوە ئارامتان گرت و بەری ئارامگرتنەکەتان بەدەستهێنا، پیرۆزتان بێت و پیرۆزم بێت. ئێوە بەری خۆڕاگریتان چنییەوە، پیرۆزتان بێت و پیرۆزم بێت، چونکە ئێوە نێوچەوانی درەوشاوەی ئوممەت و سەرچاوەی شکۆ و شەرەف و شکۆن. ئێوە ئەرکتان لەسەر ئوممەت لادا و شتێکتان پێشکێش کرد کە جگە لە خودای مەزن کەس ناتوانێت ستایشتان بکات. ئێوە شمشێر و دەستی خودان لەسەر زەوی."
تاوەکو دوایین هەناسە بەرگریی دەکەین
لە کۆتاییدا، حەمیداوی دڵنیایی دایە دانیشتووانی شارەکانی کەربەلا، بابل، موسەییب، ئەسکەندەرییە و بەغدا و رایگەیاند: "لە خزمەتیان دەبین و دەیانبپارێزین، بەرگرییان لێدەکەین، رێگە نادەین بکوژ و تاوانباران و تەکفیرییەکان بگەڕێنەوە تاوەکو هەناسەیەکمان مابێت. دڵنیابن و کارەکانی خۆتان بکەن و ئێمە وەک هەمیشە قەڵخانی پتەوی ئێوە و پیرۆزییەکانمان دەبین."
هەروەها سوپاسی هەریەک لە هادی عامری، فالح فەییاز، ئەبو فەدەک و ئیسماعیل قائانی کرد بۆ "هەڵوێستە شەرەفمەندانەکانیان و پەرۆشییان بۆ رۆڵەکانیان و خوێنی بڕواداران."
بەرپرسێکی پارێزگای بابل: 40 هەزار هاووڵاتیی لە جورف سەخر دەژین
د. حوسێن دەهمووشی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ئەو هێزانەی لە جورف نەسر (جورف سەخر)ن، هێزی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبین و پابەندی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن.
دەشڵێت، زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی لەو ناوچەیە نیشتەجێن و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ناوچەکە چۆڵە.
حوسێن دەهمووشی، ئاماژەی بەوەدا، مانەوە یان گواستنەوەی ئەو هێزانە بۆ شوێنێکی دیکە، پەیوەستە بە هاوئاهەنگیی نێوان دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، چونکە ئەرکی دیکەیان لە ناوچەکانی دیکەش پێسپێردراوە.
راوێژکاری ئێرانی و لوبنانی رۆڵیان گێڕا بۆ لەنێوبردنی تیرۆر لە جورف نەسر
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، باسی لەوەش کرد، رزگارکردنی ئەو ناوچانە هەوڵێکی هاوبەشی هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە، لە حەشدی شەعبی، سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و هەروەها هاوپەیمانان، لەنێویاندا راوێژکارە ئێرانی و لوبنانییەکان کە بە شێوەیەکی فەرمی لە عێراق بوون بۆ لەنێوبردنی تیرۆر لەو ناوچەیە.
دەهمووشی، روونیکردەوە: "ئەم ناوچەیە، مایەی نیگەرانی و هەڕەشەیەکی ئەمنی مەترسیدار بوو بۆ سەر بابل، بەغدا، کەربەلا و تەنانەت ئەنباریش، چونکە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەک قاعیدە و داعش تێیدا باڵادەست بوون و ناوچەکە بووبووە لانکەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆمبڕێژکردن و کوشتنی خەڵکی سڤیل و زیارەتکاران."
سەبارەت بەوەی ناوچەکە کراوەتە مۆڵگەیەکی سەربازی، دەهمووشی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گوتی: "بەپێی دوایین ئاماری سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەکانی سەر بە جەرف ئەلنەسر نیشتەجێن، 40 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زانیارییەکانیان تۆمار کراوە."
دەهمووشی، لەبارەی ئاوارەکانی ناوچەکەوە گوتی، ئاوارەکان چەند جۆرێکن؛ هەندێکیان بە خواستی خۆیان ناوچەکەیان جێهێشتووە، هەندێکیان داواکراو و تیرۆرست بوون و هەندێکی دیکەشیان کە لە برا سوننەکانن، لە ترسی تائیفی ناوچەکەیان بەجێهێشتووە.
"هێزی دیکەش لەوێن و پێکدادان روونادات"
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل، جەختی کردەوە، ئەو هێزانەی لە ناوچەکەن تەنیا کەتیبەکانی حیزبوڵڵا نین، بەڵکو پۆلیسی فیدراڵی، سوپا و هێزی دیکەشی لێیە و ئەرکیان پاراستنی ناوچەکەیە لە گەڕانەوەی تیرۆرستان.
دەهمووشی، تۆمەتبارکردنی ئەو هێزانە بە قاچاخچێتیی نەوت بە "هاندانی مەبەستدار" وەسف دەکات و دەڵێ: "ئەوان هێزێکی نیزامین و سەر بە دەوڵەتن. ئەم بابەتە بە سادەیی چارەسەر دەکرا، بەڵام تۆمەتبارکردنیان بە قاچاخچێتیی نەوت بۆ دەرکردنیان، هەستیاریی دروست کرد."
دەهمووشی دڵنیایی دایە عێراقییەکان کە هیچ پێکدادانێک روونادات و گوتی: "ئەوان هێزێکی نیزامین و سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن. بڕیارە هێزەکە بە هێزێکی دیکەی حەشدی شەعبی بگۆڕدرێت و رەوشەکە ئاساییە."