کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا
عێراق19-11-2026

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا

رووداو دیجیتاڵ


عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی ئامادەیی تەواوی بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان دەرکرد. سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیش بۆ رووداو پشتڕاستی دەکاتەوە کە بڕیارەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی جورف سەخرە.


بەپێی نووسراوێکی (نهێنی و بەپەلە)ـی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوە، عەلی فالح زەیدی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی تشرینی دووەمی 2026) سەرجەم یەکە سەربازی و ئەمنییەکان بچنە حاڵەتی ئامادەیی تەواو تاوەکو کاتێکی نادیار.


لە نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، "دەبێت تەواوی ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی لە مۆڵەتدان، بەپەلە بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان."


فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەم بڕیارەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە و گوتی: "ئەم ئامادەییە پەیوەندیی بەو بڕیارەوە هەیە کە بڕیارە سبەی هەینی جێبەجێ بکرێت."


رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "ئەمڕۆ فەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی جورف نەسر دەرچوو و کاژێر شەشی بەیانیی هەینی فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت." گوتیشی: "فەرمانەکە دەرچووە و پاشگەزبوونەوەی نییە؛ هیوادارین بەریەککەوتن لە جورف نەسر روونەدات."


بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا
عێراق19-11-2026

کاژێری سفر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جورف سەخر راگەیێندرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە