کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤیکتۆریا تەیلەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: رووداو

ڤیکتۆریا تەیلەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: رووداو

عێراق

ڤیکتۆریا تەیلەر رەخنە لە ترەمپ دەگرێ: پێویستە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگربکات

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا27-11-2026
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ
عێراق27-11-2026

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ

رووداو دیجیتاڵ


ڤیکتۆریا تەیلەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەخنە لە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەنگاوەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێ و دەڵێ، نابێت کۆشکی سپی کار بۆ ناوەندییەتی زیاتر لە عێراقدا بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە کە قەوارەیەکی دەستوورییە، جیاوازە لە فرۆشتنی نەوت لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.


رۆژی هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "پشتیوانیی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری عێراق، وەستاندنی قاچاخچێتیی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هێشتنەوەی هەموو چەکەکان لەژێر کۆنترۆڵی رەهای دەوڵەت"؛ گوتیشی: "پشتیوانیی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی دەکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو، گەشەسەندوو و بەهێز کە خۆی بڕیاری سیاسیی خۆی بدات."


نزیکەی چوار کاژێر دوای ئەو هەڵوێستەی ترەمپ، تەیلەر لە پۆستێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی ئەمریکا وەک فڕێدانی نارنجۆکێکە بۆ نێو ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. لەبری ئەوەی بانگەواز بۆ خۆپارێزی لە تووندوتیژی، دانوستاندن و پابەندبوون بە دەستووری عێراق بکات، راگەیێندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا زۆر بە یەکلاکەرەوەیی دێتە سەر هێڵ لە بەرژەوەندیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وا دەردەکەوێ ئاماژە بێت بۆ پشتیوانیی حکومەتی ئەمریکا لە بە ناوەندیکردنی زیاتری دەسەڵات لە بەغدا".


رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک رێنمایی دەرکرد و وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی راسپارد کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرنەدەست؛ هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا بەڕێوەببات، لەنێویاندا کێڵگەی خورمەڵە.


ئەم بڕیارانە دوای لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و هەڵمەتێکی فراوانتری زەیدی دێن دژی تۆڕە نایاساییەکان و جووڵەی هێزە فیدراڵەکانی عێراق بەرەو جورف سەخر، پێگەی سەرەکیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای نزیک لە ئێران.


تەیلەر: راگەیێندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکی نەگونجاودایە


هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رێککەوتوون رۆژی سێشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بکەن.


یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا دەڵێ: "ئەگەر ئەمە لە راستیدا هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا نەبێت، ئەوا راگەیێندراوێکە لە کاتێکی نەگونجاودا هاتووە کە تەنیا چەند رۆژێک پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی 1ـی کانوونی یەکەمی نێوان سەرکردە دیارەکانی عێراق و کوردە. هاتنە سەر هێڵ بەو شێوە لە بەرژەوەندیی سەرۆکوەزیران، هەر هەوڵێکی راستەقینە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بەو کێشە لەمێژینە و ئاڵۆزانە لاواز دەکات و هەروەها پێگەی حکومەتی ئەمریکاش وەک نێوەندگیرێکی جێی متمانە لاواز دەکات".


تەیلەر ئاماژەی بەوەش کرد: "نابێت ئەمە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا بێت. پێویستە ئەمریکا داوای پابەندبوون بە دەستووری عێراق بکات، گفتوگۆ لەسەر خاڵەکانی ناکۆکی بکرێ (لەبری بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان) و پشتیوانیی حکومەتی ئەمریکا بۆ هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگر لە چوارچێوەی عێراقدا وەبیر هەموو لایەک بهێنێتەوە. پشتیوانییەکی دوولایەنەی لەمێژینە بۆ ئەم هەڵوێستە لە واشنتن دی سی هەیە و هیچ هۆکارێک نابینم حکومەتی ئەمریکا لەمە لابدات".


تەیلەر: راگەیێندراوی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پەیوەندی بە قاچاخی نەوتەوە نییە


یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا دەڵێت، "ئەم راگەیێندراوە (گوتەکانی ترەمپ) لەم کاتەدا پەیوەندیی بە قاچاخی نەوتەوە نییە. نابێت هیچ کەسێک فرۆشتنی نەوتی کوردستان تێکەڵ بکات بە فرۆشتنی نەوت لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە لە جورف سەخر".


تەیلەر هەڵوێستەکەی روونکردەوە و گوتی، "یەکێکیان هەرێمێکی نیمچەسەربەخۆی پارێزراو بە دەستوورە کە حکومەتی خۆی هەیە و ئەوی دیکەیان گرووپێکی تیرۆریستیی دەستنیشانکراوە. بەغدا پرسیاری رەوای هەیە سەبارەت بەوەی چەند نەوت دەفرۆشرێ و داهاتەکەی بۆ کوێ دەڕوات، بەڵام ئەو بابەتانە دەبێت لە دانوستاندندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن و پێم وایە هەوڵی دیکەی راستەقینەی قاچاخ هەن کە لە باشووری عێراق روودەدەن و دەبێت لە پێشینەی کارەکان بن و بەڕاستی پەیوەستن بە پرسە هەرە لەپێشینەکەی حکومەتی ئەمریکاوە: داماڵینی چەکی میلیشیاکان".


تەیلەر: بەغدا دەیەوێ کۆترۆڵی فیدراڵی زیاتر بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت


دوای بڵاوکردنەوەی نووسینەکەی، ژمارەیەک شرۆڤەکار و هاووڵاتی پەیامییان بۆ تەیلەر نووسی و لە وەڵامی یەکێکیاندا دەڵێت: "پاڵنەری پشت راگەیێندراوەکە لەم ساتە دیاریکراوەدا پرسی نێوان بەغدا و هەولێرە" و ئاماژە بەوەش دەکات: "خواستی بەغدا بۆ سەرکوتکردن و گوشارخستنە سەر کورد تەنیا بەشێکی پەیوەندیی بە فرۆشتنی نەوتەوە هەیە و نزیکەی بە تەواوی پەیوەستە بە سەپاندنی کۆنترۆڵی زیاتری فیدراڵی بەسەر کوردستان".


یاریدەدەرەکەی پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستەکەی روون دەکاتەوە و دەڵێ: "حکومەتی ئەمریکا پاڵنەر و هاندەری سەرەکیی ئەو هەڵمەتە نییە دژی کورد، بەڵام وا دەردەکەوێ ئەم راگەیێندراوە پشتیوانی لێ بکات. لە چوارچێوەی دۆخی عێراقدا، ئەمە پەیوەندیی بە ئێرانەوە نییە، بەڵکو ئەمە سیاسەتی نێوخۆیی عێراقە".



دەقی پەیامەکەی ڤیکتۆریا تەیلەر:


راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی ئەمریکا وەک فڕێدانی نارنجۆکێکە بۆ نێو ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. لەبری ئەوەی بانگەوازی بۆ خۆپارێزی لە تووندوتیژی، دانوستاندن و پابەندبوون بە دەستووری عێراق بکات، راگەیێندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا زۆر بە یەکلاییکەرەوەیی دێتە سەر هێڵ لە بەرژەوەندیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وا دەردەکەوێ ئاماژە بێت بۆ پشتیوانیی حکومەتی ئەمریکا لە بە ناوەندیکردنی زیاتری دەسەڵات لە بەغدا.


ئەگەر ئەمە لە راستیدا هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا نەبێت، ئەوا لە کاتێکی نەگونجاودا هاتووە کە تەنیا چەند رۆژێک پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی 1ـی کانوونی یەکەمی نێوان سەرکردە دیارەکانی عێراق و کوردە. هاتنە سەر هێڵ بەو شێوەیە لە بەرژەوەندیی سەرۆکوەزیران، هەر هەوڵێکی راستەقینە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بەو کێشە لەمێژینە و ئاڵۆزانە لاواز دەکات و هەروەها پێگەی حکومەتی ئەمریکاش وەک نێوەندگیرێکی جێی متمانە لاواز دەکات.


نابێت ئەمە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا بێت. پێویستە ئەمریکا داوای پابەندبوون بە دەستووری عێراق بکات، گفتوگۆ لەسەر خاڵەکانی ناکۆکی بکرێت (لەبری بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان) و پشتیوانیی حکومەتی ئەمریکا بۆ هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگر لە چوارچێوەی عێراقدا وەبیر هەموو لایەک بهێنێتەوە. پشتیوانییەکی دوولایەنەی لەمێژینە بۆ ئەم هەڵوێستە لە واشنتن دی سی هەیە و هیچ هۆکارێک نابینم حکومەتی ئەمریکا لەمە لابدات.


تێدەگەم کە لەنێو حکومەتی ئەمریکادا ویستێک هەیە بۆ لایەنگریی ناوەندێتی و وا بیر دەکرێتەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ یەک سەرکردە لە یەک کاتدا ئاسانتر بێت. بەڵام با روون بین، تەنانەت لە بەغداش و تەنانەت لەنێو شیعەکانیشدا ناتوانیت تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک سەرکردە بکەیت. چوارچێوەی هاوئاهەنگی خۆی ئێستا زیاترە لە 12 سەرکردە!


لە کۆتاییدا، ئەم راگەیێندراوە لەم کاتەدا پەیوەندیی بە قاچاخی نەوتەوە نییە. نابێت هیچ کەسێک فرۆشتنی نەوتی کوردستان تێکەڵ بکات بە فرۆشتنی نەوت لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە لە جورف سەخر. یەکێکیان هەرێمێکی نیمچەسەربەخۆی پارێزراو بە دەستوورە کە حکومەتی خۆی هەیە و ئەوی دیکەیان گرووپێکی تیرۆریستیی دەستنیشانکراوە. بەغدا پرسیاری رەوای هەیە سەبارەت بەوەی چەند نەوت دەفرۆشرێ و داهاتەکەی بۆ کوێ دەڕوات، بەڵام ئەو بابەتانە دەبێت لە دانوستاندندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن و پێم وایە هەوڵی دیکەی راستەقینەی قاچاخ هەن کە لە باشووری عێراق روودەدەن و دەبێت لە پێشینەی کارەکان بن و بەڕاستی پەیوەستن بە پرسە هەرە لەپێشینەکەی حکومەتی ئەمریکاوە: داماڵینی چەکی میلیشیاکان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ
عێراق27-11-2026

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە