کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینیی نەجەف

سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینیی نەجەف

عێراق

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا

ڤیکتۆریا تەیلەر رەخنە لە ترەمپ دەگرێ: پێویستە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگربکات
عێراق27-11-2026

ڤیکتۆریا تەیلەر رەخنە لە ترەمپ دەگرێ: پێویستە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگربکات

رووداو دیجیتاڵ


سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینیی نەجەف دەڵێ، دەبێ بەبێ جیاوازی، لێپرسینەوەی دادوەری لە هەموو ئەوانە بکرێ پەیوەندییان بە دۆسیەی قاچاخبردنی نەوتەوە هەیە و داوای پێداچوونەوەی بە بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری پشتەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرد.


لە گوتاری ئەمڕۆ هەینی، 27-11-2026 لە نەجەف، سەدرەدین قەبانچی گوتی: "دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت ئەمڕۆ دۆسیە گەرمەکەی عێراقە و لە قاچاخچێتیی تاکەکانەوە پەرەی سەندووە بۆ قاچاخچێتیی پارێزگاکان و دواتر بۆ قاچاخچێتیی هەرێمی کوردستان."


گوتارخوێنی هەینیی نەجەف رایگەیاند: "دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەستپێشخەریی دەسەڵاتی دادوەری، کە رەزامەندیی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی بەدەستهێناوە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دەستووریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم."


سەبارەت بە تۆمەتبارانیش گوتی: "لەسەر ئاستی تاکەکان، دەبێت لێکۆڵینەوە رێڕۆی خۆی بگرێتەبەر و بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو تاک و هەموو پارێزگاکاندا بکرێ بەبێ جیاوازی و هەڵاوێردن، دادپەروەری و راستی لە سەرووی هەمووانەوەیە."


قەبانچی لە بەشێکی گوتارەکەیدا باسی لە داخستنی دەروازەی سنووریی (پشتە) لە سنووری هەڵەبجە کرد و گوتی: "دوێنێ لایەنە پەیوەندیدارەکان داخستنی دەروازەی هەڵەبجەیان راگەیاند. جەخت دەکەینەوە کە دەستبەرداربوون لە بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان لە لایەک و بەدەمەوەچوونی گوشارە بیانییەکان بۆ دژایەتیکردن و گەمارۆدانی دەوڵەتی ئیسلامیی دراوسێمان لە لایەکی دیکە، کارێکە پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بکرێ."


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ
عێراق27-11-2026

عەلی زەیدی: پشکی دۆلاری گەشتیاران بۆ 12 جار لە ساڵێکدا زیاد دەکرێ

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا
عێراق27-11-2026

لە بازگەی چیمەنی کەرکووک دەست بەسەر بارهەڵگرێکی نەوتی قاچاخدا گیرا

ڤیکتۆریا تەیلەر رەخنە لە ترەمپ دەگرێ: پێویستە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگربکات
عێراق27-11-2026

ڤیکتۆریا تەیلەر رەخنە لە ترەمپ دەگرێ: پێویستە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و خۆڕاگربکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە