کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەغدا و تاران تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن
عێراق29-11-2026

بەغدا و تاران تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ
عێراق28-11-2026

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ


حکومەتی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە بۆئەوەی رێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی یاسایی خۆیدا کە ساڵی 2027 دیاریکراوە. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت: "بەبێ داتای بایۆمەتری ناتوانرێت لە رۆژی دەنگداندا ناسنامەی دەنگدەران پشتڕاستبکرێتەوە."


میکانیزمی جێبەجێکردنەکە بەم شێوەیە دیاریکراوە: بەگوێرەی یاسا و پلانی پەسندکراوی هەڵبژاردن، دەستپێکردن لە قۆناخی ئامادەکاری و خۆسازدان، پاشان تۆمارکردنی دەنگدەران و بەربژێران و ئامادەکردنی بنکە و ئامێرەکانی هەڵبژاردن.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو رۆژی 10ـی کانوونی یەکەمی 2026، سەرجەم داتا نووسراوەکانی کارتی نیشتمانیی پارێزگاکان رادەستی کۆمیسیۆن بکرێن، بە مەبەستی پشتپێبەستنیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا.


عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، رۆژی یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرجەم فەرمانگەکانمان دەستیانکردووە بە دانانی خشتەیەک بۆ پرۆسەی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو؛ بەپێی خشتەکە کارەکان تاوەکو شەش مانگ دەبێت پێش وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن."


عیماد جەمیل راشیگەیاند: "رۆژی 10ـی کانوونی یەکەمی داهاتوو، داتا نووسراوەکان بەتەواوی رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێن و دوای وەرگرتنیان، لە ئامادەکردنی دابەشکردنی سەرەتایی بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و نوێکردنەوەی داتای دەنگدەراندا پشتیان پێدەبەسترێت."


عیماد جەمیل گوتی: "ناتوانرێت لە رۆژی دەنگداندا تەنیا پشت بە داتا نووسراوەکان ببەسترێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی دەنگدەران، بەڵکو پێویستە داتای بایۆمەتری بۆ ئەو مەبەستە بەردەستبێت."


بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن گوتیشی: "رادەستکردنی داتای بایۆمەتری بەندە بە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی سیستمە تایبەتەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تاوەکو دواتر لە چوارچێوەی رێکارەکانی هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوولادا بگوازرێتەوە بۆ کۆمیسیۆن."


18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دوای 10 ساڵ و لە کەرکووکیشدا دوای 18 ساڵ کرا.


نووسراوەکەی حکومەتی فیدراڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟


ئامانج عەزیز، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو نووسراوە ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کراوە بۆئەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت، ئێمەش وەک کۆمیسیۆنی عێراق ئامادەکاریی خۆمان دەکەین. ئەو رێکارانەی کە دەکرێت لە پارێزگاکانی عێراقدا، لێرەش دەکرێت، چونکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەندێک هەڵبژاردنمان هەیە، وەک دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی ئاوارەکان کە سەر بە پارێزگاکانی عێراقن، لێرەش ئەنجامدەدرێن."


سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئامانج عەزیز گوتی: "وەک پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، دەستوور و یاساکانی هەردوولا جیاوازن؛ ئەمە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە."


یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان لە عێراقدا، بە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2023 (هەمواری سێیەم) هەموارکراوەتەوە.


ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە؛ تەنیا پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.




بابەتی پەیوەندیدار

بەغدا و تاران تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن
عێراق29-11-2026

بەغدا و تاران تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ
عێراق28-11-2026

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە