کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قاسم عەبوودی و موحسین رەزایی

قاسم عەبوودی و موحسین رەزایی

عێراق

بەغدا و تاران تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت
عێراق29-11-2026

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ
عێراق28-11-2026

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تاران لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبووەوە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد.


رۆژی شەممە 28ـی تشرینی دووەمی2026، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە تاران و لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆبووەوە.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی راوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەند دۆسیەیەکی هاوبەش کردووە، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەل و سەقامگیریی ناوچەکە بکات.


هەروەها گفتوگۆکردن لەبارەی میکانیزمی هاوئاهەنگیی هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و رێگریکردن لە هەر جۆرە پێشێلکاری و هەڕەشەیەکی ئەمنی.


هاوکات جەخت لە کاراکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئەرزی واقیع کراوەتەوە.


لە ئاداری ساڵی 2023ـدا، هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیی هاوبەشیان واژۆ کرد کە تایبەت بوو بە پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان و رێگریکردن لە جموجۆڵی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران جێگیر کران و بارەگەی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان دوورخرانەوە.


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پابەندبوونی نەگۆڕی وڵاتەکەی بە بنەماکانی دراوسێیەتیی باش دووپاتکردووەتەوە بە رەزایی راگەیاندووە: "دەستووری عێراق روون و راشکاوە لە رێگەنەدان بە هیچ لایەن یان گرووپێک کە خاکی عێراق وەک پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیرییان بەکاربهێنێت."


موحسین رەزایی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە: ''عێراقێکی سەربەخۆ، بەهێز و پێشکەوتوو دەتوانێت یەکێک لە کۆڵەکەکانی سیستمی نوێی ئاسایشی ناوچەکە بێت''.


سەردانەکەی قاسم عەبوودی لەکاتێکدایە، دوای بڕیارەکەی رۆژی سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و پێنج دەروازەی سنووریی هەرێمی کوردستان، دەروازەی پشتە لەنێوان کرماشان و دەربەندیخان داخرا.


سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە هیج وڵاتێک گوتی: ''نابێت رێگە بە هیچ وڵاتێک بدرێت، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئەو هاوکارییە ئابوورییانە هەبێت کە لەنێوان تاران و بەغدا هەن''.


دوای گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی باشووری ئێران، تاران بۆ مامەڵەی بازرگانی پشتی بە دەروازە سنوورییەکانەوە بەستووە، بۆیە نیگەرانە لە بڕیارەکەی زەیدی.


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی2026، محەممەد موخبیر، راوێژکاری رێبەری ئێران لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە بەغدا کە ''نابێ داخستنی دەروازە سنوورییەکان ببێتە ئامرازی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ترەمپ''.


بابەتی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت
عێراق29-11-2026

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ
عێراق28-11-2026

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە