رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە شاری پاوە، دوو پاسدار کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، میدیای فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە شاری پاوە، دوو پاسدار کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون و چەکدارەکان لە بەردەمی ماڵی پاسدارەکاندا تەقەیان کردووە.
هێزە ئەمنیەکانی پاوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدوای ناسینەوەی تەقەکەرەکانەوەن.
دوو پاسدارە کوژراوەکان ناویان (خالید خالیدی نیا) و (بورهان کریستانی)یە. بریندارەکانیش ناویان (کامیل شەبڕەنگ) و (کەمال عەبدی)یە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیێندراوێک بەناوی هێزەکانی (خۆری هیوا) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا کوژرانی ئەو دوو پاسدارەیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان.



.jpg&w=3840&q=75)