رووداو دیجیتاڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. بارەگای بارزانی دەڵێت، "لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە." هەروەها هەردوولا "جەختیان لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان." دەقی راگەێندراوەکە سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی تەقەدوم دەكات ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە. هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.