رووداو دیجیتاڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە کەرکووک روویدا. بە گوێرەی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە بووە. رۆژی پێنجشەممە، 30ی تەممووزی 2026، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی کەرکووک روویدا کە گوڕەکەی 3.7 پلەی رێختەر بوو". عامر جابری رایگەیاند، سەرچاوەی بوومەلەرزەکە لەنێو عێراق بووە و ناوەندەکەی 30 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی کەرکووک تۆمارکراوە. بەگوێرەی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە 21 بۆ 27ی تەممووز، 16 بوومەلەرزە لە عێراق و باشووری کوردستان روویانداوە کە گوڕەکانیان لەنێوان 3.7 بۆ 1.7 پلەی رێختەر بووە.
کوردستان30-07-202643 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکان تێدەپەڕێت لە 8 هەزار قوربانی تەنیا 696 رووفات گەڕێندراونەتەوە