رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی و تۆم باراک دەڵێن: "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهێزیی و یەکگرتوویی بمێنێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئێکس بڵاویکردەوە، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا بە تەلەفۆن لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق قسەی کردووە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، لەگەڵ تۆم باراک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "پێویستە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی و یەکگرتوویی بمێنێتەوە و کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە دەستوور چارەسەر بکرێن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەردوولایەن "پێشوازیمان لە پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی کۆتاییهێنان و گەیشتنە بە رێککەوتن لەسەر نەوت و گاز".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەیش دا، لەگەڵ تۆم باراک جەختیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردووەتەوە".


.jpg&w=3840&q=75)