رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی سنە دەڵێت، لە شەش مانگدا، لانیکەم 246 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026، بەهزاد غەزەنفەری پوور، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نەورۆزەوە تاوەکو 21ـی ئەیلوول، 246 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەگوتەی بەهزاد غەزەنفەری پوور، لەو ژمارەیە، 202ـیان لە رێگەوبانی نێوان شارەکان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، 28ـیان لەنێو شارەکاندا گیانیان لەدەستداوە و 16 کەسیش لە رێگەوبانی گوندەکاندا تووشی رووداو بوون.
وەک بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی سنە گوتی، هەر لەو ماوەیەدا، چوار هەزار و 503 کەسیش بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون کە هەزار و 265ـیان ژنن.
بەهزاد غەزەنفەری پوور ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی گیانلەدەستدراوان بەراورد بە هەمان کاتی پار، 4٪ کەمی کردووە.
