کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

کوردستان

گوتەبێژی یەکێتی: دەستی هەر کەس و لایەنێک ماچ دەکەین ئەم قەوارەیە بپارێزێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت
کوردستان25-11-2026

مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت

قائیمقامی مەخموور: هیچ هێزێک نەهێنراوەتە سنووری مەخموور
کوردستان25-11-2026

قائیمقامی مەخموور: هیچ هێزێک نەهێنراوەتە سنووری مەخموور

رووداو دیجیتاڵ


ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە. گوتەبێژی حیزبەکە ئامادەیی یەکێتی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، پاراستنی قەوارەکە جیاوازە لە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سازش لە مافەکانی خۆیان ناکەن.


کاروان گەزنەیی رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەت و فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە کۆبوونەتەوە و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە.


دەبێت ئەم قەوارەیە وەک چاومان بپارێزین


گوتەبێژی یەکێتی گوتی: "هەڵوێستی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و قەوارەکەش لە دەستووردا چەسپێندراوە، کە بەرهەمی خوێنی سەتان ساڵەی گەلی کورد و پێشمەرگەیە، بەرهەمی ئەنفال، جینۆساید و ئاوارەبوونی گەلی کوردستان و ئەمانەتی خوێنی شەهیدانە لەسەر شانمان و دەبێت وەک چاومان بیپارێزین."


گوتەبێژی یەکێتی باسی لە بنیاتنانی عێراقی دوای ساڵی 2003 کرد و ئاماژەی بە رۆڵی مام جەلال و سەرکردایەتیی کورد لەو بنیاتنانەدا کرد و گوتی: "ئێستاش دەڵێین هوتافی توندی دەمارگیری لە هیچ لایەنێکەوە خزمەتی دۆزەکە ناکات و چارەسەری کێشەکانیش ناکات، باوەڕی چەسپاومان بەوەیە زمانی گفتوگۆ جێگەی زمانی زبر و توند بگرێتەوە و دەستوور ببێتە سەنگی مەحەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانمان."


گەزنەیی گوتی، یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت شەفافییەت لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەبێت و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی شەفافییەت لە سەرتاسەری عێراقدا هاوئاهەنگی و هاوکاریی حکومەتەکان بکەن.


بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ سازش لەسەر مافەکانمان ناکەین


لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروان گەزنەیی ئاماژەی بە گوتارێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، کرد لە 5ـی تشرینی دووەمی 2026ـدا و گوتی: "لەو گوتارەدا سەرۆک بافڵ نەخشەڕێگەیەکی پێشکێشکرد، یەکێتی رژدە لەسەر ئەوەی، ئەو نەخشەڕێگەیە نەخشەڕێگەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە."


کاروان گەزنەیی دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش ناکات لە هیچ مافێکی خۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکسان نییە بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان."


گوتەبێژی یەکێتی گوتی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە دەستی بخاتە دەستی هەر لایەنێک؛ دەستی هەر کەسێک ماچ بکات کە ئامادەیە ئەم قەوارەیە بپارێزێت، بەڵام ئەمە هەرگیز یەکسان نییە بۆئەوەی سازش لەسەر مافەکانی خۆمان بکەین بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی خزمەتگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا."


کاروان گەزنەیی ئامادەیی حیزبەکەی دەربڕی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ هەموو حیزبە کوردستانییەکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.


لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا کاروان گەزنەیی گوتی، دوو مەرجیان هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و لە کۆبوونەوەی پێشتری هەردوولادا ئاماژەی پێکراوە، ئەویش هەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و دەستلەکارکێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارانەیە کە فراکسیۆنەکانیان جێهێشتووە.


داوامانکردووە پشکی بودجەی سلێمانی جیابکرێتەوە


گوتەبێژی یەکێتی گوتی: "سیاسەتمان روونە، هیچی شاردراوەمان نییە و داوامانکردووە پشکی بودجەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە بودجەی عێراقدا جێگیربکرێن."


کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی ئەوان پێیانوایە، "مافێکی رەوای خەڵکی ئەم ناوچەیە و تەواوی کوردستانە، بۆئەوەی بودجە نەبێتە چەکێک بەدەستی لایەنێکەوە کە هەرکاتێک ویستی سزای بەشێکی خەڵکی کوردستانی پێبدات."

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت
کوردستان25-11-2026

زانیاریی رووداو: ئەمریکا بە زەیدیی گوتووە نابێ هێز دژی هەرێمی کوردستان بجووڵێنێت

مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت
کوردستان25-11-2026

مستەفا هیجری: هەرێمی کوردستان تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت

قائیمقامی مەخموور: هیچ هێزێک نەهێنراوەتە سنووری مەخموور
کوردستان25-11-2026

قائیمقامی مەخموور: هیچ هێزێک نەهێنراوەتە سنووری مەخموور

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە