کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

کوردستان

گوتەبێژی دەم پارتی بۆ رووداو: نابێت دەسەڵاتدارانی عێراق پەنا بۆ خۆسەپاندن ببەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد جەربا: سەرۆک بارزانی و کورد، پەناگە بوون بۆ هەڵاتوو، ترسێنراو و جیابووەوەکان
کوردستان27-11-2026

ئەحمەد جەربا: سەرۆک بارزانی و کورد، پەناگە بوون بۆ هەڵاتوو، ترسێنراو و جیابووەوەکان

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە
کوردستان27-11-2026

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات پەنا بۆ سیاسەتی خۆسەپاندن نەبەن و لایەنەکان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەبکەن؛ جەختیشدەکاتەوە کە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە خوێن بەدەستهاتوون، پێویستە پارێزراوبن و لەم قۆناخەدا یەکڕیزیی کورد هەبێت.


رۆژی هەینی، 27ـی تشرینی دووەمی 2026، ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی پەیامنێری رووداو، لەبارەی دوایین گرژی و پێشهاتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند: "پێویستە لایەنەکان لە عێراقدا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەبکەن و نابێت دەسەڵاتدارانی عێراق پەنا بۆ سیاسەتی خۆسەپاندن ببەن."


ئایشەگول دۆغان هۆشداریی لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان دا و گوتی: "نابێت ئاڵۆزیی دیکە لە ناوچەکەدا رووبدات."


سەبارەت بە پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان و نێوماڵی کوردیش، گوتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان بە قوربانیدانێکی زۆر گەیشتووەتە ئەم قۆناخە و گوتی: "هەرێمی کوردستان بە خوێن دەستکەوتەکانی بەدەستهێناوە و پێویستە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبن." هاوکات پەیامێکیشی ئاراستەی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "زۆر گرنگە لەم قۆناخەدا یەکڕیزیی کورد هەبێت و گرنگە سەرکردەکانی کورد بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکەن."


رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک رێنمایی دەرکرد و وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی راسپارد کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و پێنج دەروازە سنوورییەکەی هەرێمی کوردستان (سێ دەروازە لەگەڵ ئێران و یەک دەروازە لەگەڵ سووریا و یەک دەروازەش لەگەڵ تورکیا) بگرنەدەست؛ هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا بەڕێوەببات، لەنێویاندا کێڵگەی خورمەڵە.


ئەم بڕیارانە دوای لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و هەڵمەتێکی فراوانتری زەیدی دێن دژی تۆڕە نایاساییەکان و جووڵەی هێزە فیدراڵەکانی عێراق بەرەو جورف سەخر، پێگەی سەرەکیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای نزیک لە ئێران.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی بڕیارەکانی زەیدییان کرد بۆ خستنەژێر کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە. هەردوو حیزبەکە هەنگاوەکانیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان و بەزاندنی "هێڵی سوور" وەسفکرد و جەختیان لە "گفتوگۆ" کردەوە لەبری "بڕیاری تاکلایەنە."


رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەم، هەزاران کەس لە هەولێردا دژی بڕیارەکانی بەغدا خۆپێشاندانیان کرد و ئەو هەنگاوانەیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان ناوبرد.


هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران، نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری) رێککەوتوون رۆژی سێشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد جەربا: سەرۆک بارزانی و کورد، پەناگە بوون بۆ هەڵاتوو، ترسێنراو و جیابووەوەکان
کوردستان27-11-2026

ئەحمەد جەربا: سەرۆک بارزانی و کورد، پەناگە بوون بۆ هەڵاتوو، ترسێنراو و جیابووەوەکان

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە
کوردستان27-11-2026

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە