کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

کوردستان

شاندێکی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان
کوردستان28-11-2026

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات


رووداو دیجیتاڵ


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە.


شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.


شاندەکەی یەکێتییش پێکهاتووە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی؛ هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە کاژێر 11:30 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی دەستپێدەکات.


رووداو زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییەکانی هەردوو حیزب، دۆخی هەرێمی کوردستان و هەنگاو و بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان.


رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری دەرکرد تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبردنی ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لە لایەن هەولێرەوە لێکەوتەوە.


هەمان رۆژ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی بڕیارەکانی زەیدییان کرد. هەردوو حیزبەکە هەنگاوەکانیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان و بەزاندنی "هێڵی سوور" ناوبرد و جەختیان لە "گفتوگۆ" کردەوە لەبری "بڕیاری تاکلایەنە."


کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێ. دوێنێ هەینی حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە گوتی، ئەو دانیشتنەی دیالۆگی نیشتمانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستپێشخەری بۆ کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا تاوتوێ دەکرێن.


حەیدەر عەبوودی گوتی، "بە رۆحێکی نیشتمانییەوە کە پشت بە دەستوور دەبەستێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عێراقییەکان دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە، دەڕوانینە دیالۆگی چاوەڕوانکراوی رۆژی یەکی کانوونی یەکەم."


بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان
کوردستان28-11-2026

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە