کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.

کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەغدا شەش تەوەری سەرەکیی دەستووری پێشێل کردووە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد
کوردستان28-11-2026

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کوردستان28-11-2026

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان
کوردستان28-11-2026

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان

رووداو دیجیتاڵ


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی لەبارەی پێشێلکارییە دەستوورییەکان لە لایەن حکومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "لەدوای پەسندکردنی دەستووری ساڵی 2005ـەوە، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مامەڵەیەکی "ئینتیقائی" و تاکلایەنەیان لەگەڵ دەستووردا کردووە و بەشێوەیەکی بەردەوام پێشێلیان کردووە."


رۆژی شەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی بەغدا دەستووریان وەک مەرجەعێکی یاسایی پابەندکەر و چوارچێوەیەک بۆ هاوبەشیی راستەقینە بەکارنەهێناوە، بەڵکو بەپێی بەرژەوەندیی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە، ئەمەیش بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی دابەشبوونەکان و لاوازکردنی متمانەی سیاسی لە عێراق."


دیارترین ئامارەکانی پێشێلکارییە دەستوورییەکان


لە راپۆرتەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ژمارە و داتا ئاماژە بە قەبارەی ئەو پێشێلکارییانە کراوە کە لە نێوان ساڵانی 2005 تاوەکو 2025 بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراون، بەم شێوەیە:


١٥ ساڵ دواکەوتن: تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی فیدراڵی پێکنەهێنراوە، لە کاتێکدا دەستوور ساڵی 2010ی وەک دوا وادە بۆ پێکهێنانی دیاریکردبوو.


کەمتر لە ٪1ـی نوێنەرایەتی: رێژەی نوێنەرایەتیی کورد لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، بەتایبەتی لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، بۆ کەمتر لە 1٪ دابەزیوە.


پشکی بودجە لە باشترین دۆخدا 5٪ بووە: ئەو پشکەی بە کردەیی لە بودجەی فیدراڵیدا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، دوای بڕین و لێدەرکردنەکان تەنیا 5٪ بووە، لە کاتێکدا پێشتر 17٪ بوو.


بڕینی مووچەی ٨ ساڵ: لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2025، حکومەتی عێراق مووچەی هەشت ساڵی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.


20 ساڵ دواکەوتنی مادەی 140: دوا وادەی دەستووری بۆ جێبەجێکردنی مادەکە 31ی کانوونی یەکەمی 2007 بوو، بەڵام دوای نزیکەی دوو دەیە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.


پەکخستنی 14 یاسا: زیاتر لە 14 یاسای فیدراڵیی گرنگ کە دەستوور داوای دەرکردنیانی کردووە، تا ئێستا دەرنەچوێنراون.


شەش تەوەرە سەرەکییەکەی پێشێلکارییەکانی بەغدا بەرامبەر دەستوور


فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشێلکارییەکانی حکومەتی عێراقی بەسەر شەش تەوەری سەرەکیدا دابەش کردووە، بەم شێوەیە:


یەکەم: پێشێلکردنی بنەمای فیدراڵیزم و هاوبەشیی راستەقینە


فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە کردووە، "بەپێی مادەی (1)ی دەستوور، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی پەرلەمانیی دیموکراسییە، بەڵام بەغدا لەم رێگایانەوە ئەو بنەمایەی تێکداوە:


پەراوێزخستنی زمانی کوردی (مادەی 4): "یاسای زمانە فەرمییەکان ژمارە (7)ی ساڵی 2014 لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، زانکۆکان، دادگەکان، کۆنفرانسە فەرمییەکان و نووسراوە دەرەکییەکانی عێراقدا جێبەجێ نەکراوە."


تێکچوونی هاوسەنگی لە سوپا و هێزە ئەمنییەکان (مادەی 9/بڕگەی یەکەم): "هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان لە سوپای عێراقدا نەپارێزراوە و سەرکردایەتییە باڵاکان لە دەرەوەی هاوبەشیی نیشتمانی قۆرخ کراون."


پێکنەهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی (مادەکانی 48، 65 و 137): "ئەنجوومەنی نوێنەران بە تەنیا یاسا دەردەکات بەبێ بوونی ئەنجوومەنی دووەم کە گەرەنتیی پاراستنی مافی هەرێم و پارێزگاکان دەکات."


یاسای دادگای باڵای فیدراڵی (مادەی 92): "دادگەکە تائێستا بە یاسایەکی پێش دەستوور کار دەکات و بڕیاری دژ بە سیستمی فیدراڵی دەردەکات".


پەکخستنی دەستە سەربەخۆکان (مادەکانی 105، 106 و 107): "دەستەی گشتیی چاودێریکردنی داهاتە فیدراڵییەکان پێکنەهێنراوە و دەستەی راژەی فیدراڵیش سەرباری دەرچوونی یاساکەی لە ساڵی 2014، کارا نەکراوە."


بە ئامانجگرتنی دەسەڵاتەکانی هەرێم (مادەکانی 117، 121 و 141): "هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی یاسای تاکلایەنە و بڕیاری دادگاوە، رێگریکردن لە پێکهێنانی هێزی پاسەوانی هەرێم و نەکردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێم لە باڵیۆزخانەکانی عێراق."


دووەم: پێشێلکردنی بنەمای دیموکراسی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان


لە راپۆرتەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: "مادەی (47) دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریی لێک جیاکردووەتەوە، بەڵام بەغدا بەم شێوەیە پێشێلی کردووە:"


بەسیاسیکردنی دەسەڵاتی دادوەری: دەرکردنی بڕیاری نادەستووری کە دەستوەردانە لە کاروباری یاسادانان و جێبەجێکردن.


دەستدرێژیی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ سەر پەرلەمان (مادەی 61): دامەزراندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان بەبێ رەزامەندیی پەرلەمان و پشتگوێخستنی مەرجە دەستوورییەکانی راگەیاندنی باری نائاسایی.


تاکڕۆیی لە ئەنجوومەنی وەزیران (مادەکانی 80 و 85): پەراوێزخستنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووسینگەکەیەوە.


نەهێشتنی سەربەخۆیی دەستە سەربەخۆکان (مادەی 135): بەستنەوەی دەستەکانی (دەستپاکی، بانکی ناوەندی، دیوانی چاودێریی دارایی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان) بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بەپێی بڕیاری ژمارە (88)ی ساڵی 2011ی دادگای فیدراڵی.


سێیەم: خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی مادەی 140


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی روونی کردووەتەوە، "بەپێی مادەی (140)، دەبووایە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2007 هەرسێ قۆناخی (ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و گشتپرسی) لە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان جێبەجێ بکرێ، ئەمەیش بۆ نەهێشتنی ئاسەواری گۆڕینی دیمۆگرافی، بەڵام دوای 20 ساڵ هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە و پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیش بەردەوامە."


چوارەم: سیاسەتی دارایی ستەمکارانە و یاسای بودجەی 2023 - 2025


"حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی بڕینی بودجە و مووچەوە سزای بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستانی داوە و لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی ژمارە (13)دا ئەم پێشێلکارییانەی کردووە:"


-"تێپەڕاندنی یاسای بودجە بەبێ رەزامەندیی پێکهاتەکان، کە پێچەوانەی مادەی (47)ـە."


-"ناچارکردنی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت بەبێ گەرەنتیی پێدانی پشکی هەرێم و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان (مادەی 2/بڕگەی یەکەم/5/ج)، کە پێشێلکردنی مادەکانی (14، 112 و 121)ـە."


-"کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی (خەرجیی راستەقینە) دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان (مادەی 11/دووەم)، کە پشکی هەرێمی بۆ کەمتر لە 5٪ دابەزاندووە."


-"دانانی مەرجی پێشوەختە بۆ ناردنی مووچە و مامەڵەکردنی تاکلایەنە لەگەڵ پارێزگاکان لە دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (مادەکانی 12 و 13)، کە پێشێلکردنی مادەی (115)ـەی دەستوورە."


پێنجەم: پەکخستنی هاوبەشی لە نەوت و گاز و زیندووکردنەوەی یاساکانی رژێمی پێشوو


لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "سەرباری ئەوەی مادەکانی (111 و 112) بەڕێوەبردنی نەوت و گازیان کردووەتە هاوبەش، بەڵام بەغدا رێگری لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کردووە. هەروەها دادگای فیدراڵی لە 15ی شوباتی 2022 یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ژمارە (22)ی ساڵی 2007ی هەڵوەشاندەوە و قەیرانەکەی قووڵتر کردەوە لە رێگەی":


-قۆرخکردنی دۆسیەی نەوت بۆ دەسەڵاتە حەسرییەکانی فیدراڵی، لە کاتێکدا لە مادەی (110)دا باس نەکراوە."


-تێکەڵکردنی چەمکی "کێڵگەکانی ئێستا" و "کێڵگەکانی داهاتوو" بۆ پاشگەزبوونەوە لە هاوبەشیی داهات.


-کارپێکردنەوەی یاساکانی رژێمی پێشوو، وەک یاسای وەزارەتی نەوت ژمارە (101)ی ساڵی 1976 و یاسای پاراستنی هایدرۆکاربۆنەکان ژمارە (84)ی ساڵی 1985 بە پشتبەستن بە مادەی (130)، کە پێچەوانەی مادەی (13)ی دەستوورە.


شەشەم: پەکخستنی دەرکردنی 14 یاسای فیدراڵی


بەگوێرەی راپۆرتەکە، "بەغدا پەلەی کردووە لە دەرکردنی یاسا تاکلایەنەکان، بەڵام زیاتر لە 14 یاسای دەستووریی گرنگی پەکخستووە" لەوانە:


-یاسای ئاڵا، دروشم و سروودی نیشتمانی (مادەی 12): بەردەوامبوونی هێماکانی رژێمی پێشوو و رەنگنەدانەوەی فرەیی پێکهاتەکان.


-یاسای رەگەزنامە (مادەی 18): یەکلایینەکردنەوەی مافی هاووڵاتیبوونی هەزاران کەس.


-یاساکانی پەنابەری، کار، سەندیکاکان و ئازادیی هاتووچۆ (مادەکانی 21، 22 و 24): نەبوونی گەرەنتیی یاسایی بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.


-یاسای باری نائاسایی و جەنگ (مادەی 61/نۆیەم): راگەیاندن و درێژکردنەوەی باری نائاسایی بەبێ چاودێریی پەرلەمان.


-یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای باڵای فیدراڵی (مادەکانی 65 و 92): تێکچوونی هاوسەنگیی دەسەڵاتەکان.


-یاسای دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و وەزارەتەکان (مادەکانی 84 و 86): نەبوونی چاودێریی پەرلەمانی بەسەر دەزگا ئەمنییەکانەوە.


-یاسای یەکلاکردنەوەی تۆمەتەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش (مادەی 93/یەکەم): پەکخستنی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.


-یاساکانی نەوت و گاز، شوێنەوار و بەڕێوەبردنی گومرگ (مادەکانی 112، 113 و 114): قۆرخکردنی سامانە سروشتییەکان و نەبوونی شەفافیەت.


-یاسای پێدانی دەسەڵاتەکان و دۆخی پایتەخت (مادەکانی 123 و 124): ناڕوونی لە دابەشکردنی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکاندا.


لە کۆتایی راپۆرتەکەدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە "کە قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا ناکۆکییەکی تەکنیکی یان دارایی نییە، بەڵکو قەیرانی جێبەجێنەکردنی ئەو دەستوورەیە کە ساڵی 2005 گەلی عێراق دەنگی پێداوە؛ بۆیە گەڕانەوە بۆ دەستوور و جێبەجێکردنی هاوبەشیی راستەقینە بە تاکە رێگە بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت."


بابەتی پەیوەندیدار

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد
کوردستان28-11-2026

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کوردستان28-11-2026

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان
کوردستان28-11-2026

بەڕێوەبەری ناحیەی شوان: زانیاری تەواوی بارهەڵگرەکان دەدرێتە بازگەکان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە