کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی عێراق

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی عێراق

کوردستان

مەرجی کارتی نیشتمانی کێشە بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی قوتابییانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات
کوردستان28-11-2026

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد
کوردستان28-11-2026

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کوردستان28-11-2026

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

رووداو دیجیتاڵ


پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ، پێشکێشکردنی داواکاری بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی بەهۆی بڕیارێکی پێشووی وەزارەتی پەروەردەی عێراق تایبەت بە پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی بەپێی شوێنی دەرکردنی، ژمارەیەکی زۆری قوتابی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تووشی کێشە دەکات و مەترسیی بێبەشبوونیان لە تاقیکردنەوەکان لەسەر دروست دەکات.


هەڵۆ جەباری، پەرلەمانتاری عێراق، رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داوای کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لە قوتابیان دەکرێ بۆ پێشکێشکردنی داواکاری بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان".


ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند: "راستە ئەم ساڵ وەزارەتی پەروەردە پشت بە شوێنی دەرکردنی کارتی نیشتمانی دەبەستێت، بەڵام بەهۆی بوونی بڕیارێکی پێشووی وەزارەتەکەوە ناتوانرێ کار بەم بڕیارە بکرێ. ئەمە کێشەیەکی زۆری دروستکردووە و بەو هۆیەوە دەکرێ ژمارەیەکی زۆری قوتابی لە تاقیکردنەوەکان بێبەش بن."


پێشکێشکردن بۆ تاقیکردنەوە دەرەکییەکان تاوەکو رۆژی 31-12-2026 بەردەوام دەبێت. هەموو ساڵێکیش تاقیکردنەوە بەراییەکان لە رۆژی 1ـی شوبات دەستپێدەکەن و تاوەکو نێوەڕاستی هەمان مانگ بەردەوام دەبن، دواتر ئەوانەی دەردەچن لە سەرەتای مانگی حوزەیران لەگەڵ قوتابییانی دیکە تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدەن.


هەڵۆ جەباری رایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی دیکە لە بەغدا کۆدەبینەوە و سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکەین بۆ ئەوەی بڕیارێک دەربکرێ کە کارئاسانی بۆ قوتابیانی کەرکووک بکات".


بەپێی نووسراوێکی لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک کراوە، بڕیاردراوە تاقیکردنەوە دەرەکییەکانی قوتابییان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردەییەکانی کەرکووک، سەلاحەدین، ئەنبار و نەینەوا تەنیا بە پشتبەستن بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو و لە شوێنی نیشتەجێبوونیان ئەنجام بدرێ.


هاوکات سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک، بە رووداوی گوت: "نووسراوێکی پێشووی دەستەی رای وەزارەتی پەروەردە هەیە لەم بوارەدا. دەبێت دەستەکە بڕیارێکی دیکە دەربکات تاوەکو شوێنی نیشتەجێبوونی کارتی نیشتمانی نەکرێتە مەرجی پێشكێشکردنی مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی، ئێمەش چاوەڕیی ئەوەین".


پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم پەروەردەی پارێزگاکان (جگە لە هەرێمی کوردستان) روونیکردبووەوە، رێگە تەنیا بەو قوتابییانە دەدرێ تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن کە پێشتر لە قوتابخانەکانی سەر بەو پەروەردانە خوێندوویانە و بەهۆی دۆخی نائاساییەوە چوونەتە هەرێمی کوردستان و دواتر گەڕاونەتەوە پارێزگاکانی زێدی خۆیان.


بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، پار کۆی گشتیی بەشداربووانی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان لە پارێزگاکە 6 هەزار و 916 قوتابی بوو (4,752 نێر و 2,164 مێ)ـیە.


بەشداربووانی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان بەم شێوەیە دابەشبوون:


خوێندنی عەرەبی: 6,150 قوتابی (409 سەرەتایی، 4,800 ناوەندی، 540 ئامادەیی زانستی و 401 ئامادەیی وێژەیی)


خوێندنی کوردی: 726 قوتابی (28 سەرەتایی، 421 ناوەندی، 177 ئامادەیی زانستی و 100 ئامادەیی وێژەیی)


خوێندنی تورکمانی: 40 قوتابی (22 ناوەندی، 8 ئامادەیی زانستی و 10 ئامادەیی وێژەیی).

بابەتی پەیوەندیدار

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات
کوردستان28-11-2026

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد
کوردستان28-11-2026

یەکەمین ئۆڵۆمپیادی ژیریی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی 100 گەنج دەستی پێکرد

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کوردستان28-11-2026

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە