کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و شاندی باڵای یەکێتی لە سلێمانی کۆتاییهات

ژینەر ستار

ژینەر ستار

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێنج دار لە پارێزگای سنەدا لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمارکران
کوردستان28-11-2026

پێنج دار لە پارێزگای سنەدا لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمارکران

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات
کوردستان28-11-2026

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات

مەرجی کارتی نیشتمانی کێشە بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی قوتابییانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات
کوردستان28-11-2026

مەرجی کارتی نیشتمانی کێشە بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی قوتابییانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

رووداو دیجیتاڵ


کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆتاییهات. ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێ، کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردن بووە لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا و "دەرفەتێکیش بوو بۆ قسەکردن لەسەر هەندێ بابەتی دیکە."


شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و شەعبان شەعبان، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.


ئەندامانی شاندی یەکێتیش پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی؛ رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی؛ هاوڕێ دارۆ شێخ نووری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.




رووداو زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر پەیوەندییەکانی هەردوو حیزب، دۆخی هەرێمی کوردستان و هەنگاو و بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان.


هەر لەو بارەیەوە ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداودا راگەیاند، کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بۆ قسەکردن بووە لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا و "دەرفەتێکیش بۆ قسەکردن لەسەر هەندێ بابەتی دیکە."




ئەحمەد کانی گوتی: "کۆبوونەوەکە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان پارتی و یەکێتییە و باسکردنی ئەو کێشانەی کە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەن، هاوکات، گەشبینم کۆبوونەوەکە یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ زۆرێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان."


ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی باسی لە بایەخی کۆبوونەوەکە کرد و گوتی: "ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی باڵای نێوان پارتی و یەکێتییە لە نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا، بەو پێیەی یەکەم کۆبوونەوەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەشداری تێدا بکەن."


ئەحمەد کانی ئاماژەی بەوەکرد: "دەکرێ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیاری زۆر گرنگی تێدا بدرێ، بە تایبەت بۆ کۆبوونەوەی (دیالۆگی نیشتمانی) کە بڕیارە رۆژی سێشەممە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەو پێیەی گرنگە گوتاری کورد لە بەغدا یەک گوتار بێت."


ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێ. دوێنێ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە گوتی، ئەو دانیشتنەی دیالۆگی نیشتمانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستپێشخەری بۆ کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا تاوتوێ دەکرێن.





بابەتی پەیوەندیدار

پێنج دار لە پارێزگای سنەدا لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمارکران
کوردستان28-11-2026

پێنج دار لە پارێزگای سنەدا لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمارکران

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات
کوردستان28-11-2026

داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکرێ هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات

مەرجی کارتی نیشتمانی کێشە بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی قوتابییانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات
کوردستان28-11-2026

مەرجی کارتی نیشتمانی کێشە بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی قوتابییانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە