کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی قوتابییەک کە تووشی هەڵامەت بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە.

دیمەنی قوتابییەک کە تووشی هەڵامەت بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە.

کوردستان

بەهۆی هەڵامەتەوە قوتابخانەکانی حەوت شاری پارێزگای سنە داخران

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی شارستانی و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان: خۆمان بۆ شەپۆلی باران ئامادەکردووە
کوردستان29-11-2026

بەرگریی شارستانی و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان: خۆمان بۆ شەپۆلی باران ئامادەکردووە

لە سنووری مەریوان دەست بەسەر 147 سەر ئاژەڵدا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە سنووری مەریوان دەست بەسەر 147 سەر ئاژەڵدا گیرا

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

رووداو دیجیتاڵ


ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 29-11-2026، بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەڵامەتەوە، خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکانی سنە، دێولان، سەقز، بانە، مەریوان، زیویە و کەڵاتەرزان دەکرێتە پشوو. هەروەها سەرجەم قوتابخانەکانی پاوەی پارێزگای کرماشانیش داخران.


لە راگەیێندراوەکەی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی سنەدا هاتووە، ئامانج لە بڕیارەکە، رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەڵامەتەکە و پاراستنی تەندروستیی قوتابییانە.


بڕیارەکە سەرجەم هۆڵەکانی وەرزشی، ناوەندەکانی فێرکاریی زمان و پەیمانگەکان دەگرێتەوە.


لە راگەیێندراوەکەی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی سنەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەوەی لە خوێندن دانەبڕێن، قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین و لە رێگەی ئەپلیکەیشنی (شاد)ـەوە وانەکانیان دەخوێنن.


راگەیاندنی پشووی خوێندن لەو حەوت شارە لەکاتێکدایە، دوێنێش بە هەمان هۆکار، سەرجەم قوتاخانەکانی پارێزگای سنە داخران و خوێندن کرایە ئۆنڵاین.


هەڵامەت کرماشانیشی گرتەوە


هاوکات ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش داخرانی سەرجەم قوتابخانەکانی شاری پاوەی راگەیاند.


ناوەندەکە دەڵێت، خوێندنی بەیانییان و ئێوارانی سەرجەم قوتابییان لە شارەکە، بە شێوەی ئۆنڵاین و لە رێگەی ئەپلیکەیشنی شاد دەبێت.


چەند رۆژێکە لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵامەتی وەرزی بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان تووش بوون.


دوێنێ شەممە دوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی بە ناوەکانی ئەمیرعەلی پوورقاسمی و پاشا پوورشەهسەواری و زیادبوونی نیگەرانییەکان لە بڵاوبوونەوەی هەڵامەت (ئەنفلەوەنزا) لەنێو قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیرجان لە پارێزگای کرمان بڕیاری راگرتنی خوێندنی لە سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکە دا.



بابەتی پەیوەندیدار

بەرگریی شارستانی و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان: خۆمان بۆ شەپۆلی باران ئامادەکردووە
کوردستان29-11-2026

بەرگریی شارستانی و شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان: خۆمان بۆ شەپۆلی باران ئامادەکردووە

لە سنووری مەریوان دەست بەسەر 147 سەر ئاژەڵدا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە سنووری مەریوان دەست بەسەر 147 سەر ئاژەڵدا گیرا

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە