رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر دەڵێ، دووسایدکردنی رێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە - قەندیل) پێش وادەی خۆی تەواو دەکرێ.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رێگەکە 55%ـی کارەکانی تەواو کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە".
رێگەکە بە بودجەی 95 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێ. ئومێد خۆشناو گوتی: "پلان وایە پێش وادەی خۆیی و کۆتایی ئەم ساڵ پڕۆژەکە تەواو بکرێ".
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە: "رێگەی (کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل) پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی رێگەوبان و سەلامەتی شۆفێران".
پڕۆژەکە دروستکردنی رێگەی خێرای دووسایدە و لەگەڵ دروستکردنی تونێلەکانی میراوە و ماوەران.
لە پڕۆژەکەدا سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی تێدایە و "پڕۆژەکە بە هێزی کاری خۆماڵی جێبەجێ دەکرێ و هەلی کاری بۆ زیاتر لە 250 کەس رەخساندووە".

.jpg&w=3840&q=75)
