رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر لەبارەی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ 850 دینار رایگەیاند، لە سبەی سێشەممە 21ی تەممووزەوە رێکاری تووند بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی دەستپێدەکەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، فەرمانی پێوەست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین گشتێندراوە و لە 21ی تەممووزی 2026ـەوە رێکارەکان بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە تەواوی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم فەرمانگە حکومی و لایەنە ئەمنی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانیان لە بڕیار و فەرمانەکە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین ئاگادار کردووەتەوە، بۆئەوەی رێکارەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکرێن.
ئۆمێد خۆشناو ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێکارەکان بە ئامانجی رێگریکردن لە هەر جۆرە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەیەکی پێشێلکارانەی نرخ لە بازاڕدا دەبێت.



