رووداو دیجیتاڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان بڕیاری دا تێرمیناڵی گشتیی شارەکە لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بۆ ماوەی 3 ساڵ بە کرێ بدات. رووبەری گشتیی تێرمیناڵەکە نزیکەی 16 هەزار مەتر دووجایە. زریان سابر، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەی فرۆشتن و بە کرێدانی شارەوانیی دەربەندیخان، زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی تێرمیناڵی دەربەندیخان ئەنجام دەدات. تێرمیناڵەکە دەکەوێتە سەر موڵکی (1/5425) کەرتی 28ی سلیم پیرک." بەپێی زانیارییەکانی شارەوانی، رووبەری ئەو زەوییەی تێرمیناڵەکەی لەسەر دروست کراوە 15891 مەتر دووجایە. پڕۆسەی بە کرێدانەکەش بۆ ماوەی 3 ساڵ دەبێت و ئامانج لێی رێکخستنەوەی کاروباری گواستنەوەیە لە ناوچەکەدا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا هەیە، دەتوانێت لە دوای تێپەڕبوونی 30 رۆژ بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەدا، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان.
هەواڵە ناوخۆییەکان21-08-2026بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئەمڕۆ چوار کەس لە سنووری پارێزگاکەمان لە ئاودا خنکاون