کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جووتیارێک نموونەی گەنمەکەی هەڵگرتووە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جووتیارێک نموونەی گەنمەکەی هەڵگرتووە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ: بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بنەتۆوی گەنم دەکات و رایدەگەیێنێت، مانگی داهاتوو بنەتۆوی پاڵپشتیکراو بەسەر ئەو جووتیارانەدا دابەش دەکرێت کە ناویان لە پلانی نیشتمانیدایە.


رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا بنەتۆوی گەنم  پاک دەکرێتەوە، دەرمان دەکرێت و دەپێچرێتەوە. دوای تەواوبوونی رێکارەکان، لیژنەیەکی پسپۆڕ پێکدەهێندرێت، نرخی پاڵپشتیکراو دیاری دەکات و بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت."

سەبارەت بە وادەی دابەشکردن و بڕی بەرهەمهێنراو، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "بڕیارە مانگی داهاتوو دابەش بکرێت. ئەم ساڵ 36 بۆ 38 هەزار تۆن بنەتۆو بەرهەمهێندراوە، نزیکەی 14 هەزار تۆنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە لە جووتیاران بە نرخی بازاڕ کڕدراوەتەوە".

بە گوتەی د. قارەمان قادر، ئەگەر ئەو 14 هەزار تۆنە کەم بێت، کە ئێستا لە قۆناخی پڕۆسێسدایە بەپێی پلان و پێویستی بڕی دیکەش دەکڕدرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێ، بنەتۆوی پاڵپشتیکراو بە هەموو کەسێک نادرێ. "تەنیا بەو جووتیارانە دەدرێ کە ناویان لە پلانی نیشتمانیدا هەیە."

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بە دابەشبوونی جووتیاران کرد و باسی لەوە کرد، "ساڵانە جووتیاران دابەشی سێ بەش دەبن؛ یەکەمیان ئەوانەن کە بنەتۆو وەرناگرن، دووەمیان ئەوانەن کە بۆخۆیان بنەتۆو بەرهەم دەهێنن و سێیەمیش ئەوانەن کە لە حکومەت وەری دەگرن".

لە سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم، تۆوکردن (وەشاندن)ی گەنم دەستپێدەکات.

پار ئەو بنەتۆوەی لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەشکرا، هەر تۆنێکی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت بە 450 هەزار دینار درایە جووتیاران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستەبەری کار بۆ کۆمپانیاکان: یو پی ئێنی کارمەندان ئامادە نەکەن، ئەستۆپاکیتان پێنادرێ

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە