رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی ئالانەی سەر بە قەزای خەلیفان، ئەسپێک خۆی دەکات بە نێو پرسەیەکی ژناندا و سێ ژن بریندار دەکات.
پرسەکە لەنێو حەوشەی ماڵێکدا بەڕێوە دەچوو. دکتۆر کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە رووداوی گوت: "3 ژن بە برینداری گەیێندرانە نەخۆشخانەکەمان و شوێنەواری شێلان و شکان بە جەستەیانەوە بوو."
ئەسپەکە بە خێراییەکی زۆر خۆی کردووە بە نێو پرسەکەدا و بە "جووتە و پێشێلکردن"، ئەو ژنانەی بریندار کردووە.
دکتۆر کاروان گوتیشی: " تەندروستیی یەکێک لە ژنەکان ناجێگیر بوو، بەهۆی شکانی پەراسووەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراوە، دوو ژنەکەی دیکەش برین و رووشانی جەستەیان هەبووە."

