کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک لەبەر باران چەتری هەڵداوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک لەبەر باران چەتری هەڵداوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و زۆرترین بارانیش لە سنووری ئامێدی باریوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا؛ "4 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێ"
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا؛ "4 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێ"

سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی مێپس بەشدار دەبن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی مێپس بەشدار دەبن

لە پەخشی (بەرپرسیار)دا پەیوەندی بە رووداوەوە کرا و تێچووی نەشتەرگەریی منداڵێک لە ئەستۆ گیرا
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

لە پەخشی (بەرپرسیار)دا پەیوەندی بە رووداوەوە کرا و تێچووی نەشتەرگەریی منداڵێک لە ئەستۆ گیرا

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، بارانبارین تاوەکو بەیانی بەردەوام دەبێت و کاریگەریی زیاتری لەسەر دهۆک، زاخۆ و سۆران دەبێت. هاوکات لە 12 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.


لە راگەیێندراوەکەی کەشناسیدا لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو هاتووە: "ئەمشەو کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان؛ بە شێوەیەکی گشتی نمەباران و هەندێک جار بارانی مامناوەند دەبارێت، بە رێژەی زیاتریش لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت."


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "نمەبارانی پچڕپچڕ ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و ئەم بارانبارینە تاوەکو بەیانی بەردەوامی دەبێت."


هەر بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردوو لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:

ئامێدی: 26.2 ملم

کانی ماسی: 22 ملم

زاخۆ: 16.1 ملم

بامەڕنێ: 15 ملم

مانگێش: 9.2 ملم

دهۆک: 5.1 ملم

ئاکرێ: 1 ملم

هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام: دڵۆپ دڵۆپ


ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی پێشبینییە گشتییەکانی کەشناسی، بارانەکە سبەی دووشەممە بە شێوەیەکی لاوازتر دەمێنێتەوە، پاشان لە رۆژی سێشەممە تاوەکو بەرەبەیانیی چوارشەممە لە ئەنجامی یەکگرتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای نێوەڕاست و دەریای سوور بەهێزتر دەبێت و دابەزینی پلەی گەرما و بەفربارینی ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشی لەگەڵدا دەبێت.


بابەتی پەیوەندیدار

نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا؛ "4 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێ"
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر دیاریکرا؛ "4 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێ"

سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی مێپس بەشدار دەبن
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی مێپس بەشدار دەبن

لە پەخشی (بەرپرسیار)دا پەیوەندی بە رووداوەوە کرا و تێچووی نەشتەرگەریی منداڵێک لە ئەستۆ گیرا
هەواڵە ناوخۆییەکان29-11-2026

لە پەخشی (بەرپرسیار)دا پەیوەندی بە رووداوەوە کرا و تێچووی نەشتەرگەریی منداڵێک لە ئەستۆ گیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە