رووداو دیجیتاڵ
لە کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا. میدیای ئێران پشتڕاستی کردەوە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند خاڵێک لە شارەکە.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 22-07-2026، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا.
دانیشتووانی ناوچەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی تەقینەوەکان ئەوەندە بەهێز بووە کە لە شارەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە، ئەمریکا بە مووشەک هێرشی کردووەتەوە سەر شارەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کەنگاوەر لەکاتێکدایە کە 11 شەوی لەسەریەکە ئەمریکا دەستی بە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران کردووەتەوە.
لە بەرامبەردا ئێرانیش بە پاساوی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لە هێرشی مووشەکی و درۆنیی سەر وڵاتانی دراوسێی بەردەوامە.



