رووداو دیجیتاڵ
لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، سوپای پاسدارانیش دەستی بە هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووە، بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت، ''لە تەنبێکردنی دەستدرێژیکار بەردەوام دەبین.''
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-07-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.
لە پەیامەکەدا وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هاتووە: ''ئۆپەراسیۆنی تەنبێکردنی دەستدرێژیکار بەردەوامە''.
پەیامەکەی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، لە 11ـم شەوی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، زیاتر لە 20 شار بۆردوومان کراون کە بەشێکیان دەکەونە رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.



